نوكته به‌شێكی گرنگ و زیندووی كولتووری هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك پێك ئه‌هێنێت و دیاره كولتووری كوردیش له‌م به‌شه زیندووه‌ی كولتوور بێ به‌ش نه‌بووه و نییه. هه‌میشه و له‌گه‌ڵ گۆرانكارییه‌كان و ڕه‌وتی ڕۆژگاردا، نوكته‌ش - وه‌كو هه‌ر به‌شێكی دیكه له به‌شه پێكهێنه‌ره‌كانی كولتووری كورد - گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه و ڕه‌وتی خۆی ئاوێته‌ی ئه‌و گۆڕانكارییانه كردووه كه ڕووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵگای كورد بوونه‌ته‌وه، هه‌ربۆیه‌ش جۆری داڕشتن، چۆنیه‌تیی گێڕانه‌وه، به‌گه‌ڕخستنی ئه‌ندێشه و بیر، به‌كارهێنانی وشه، زمانپاراوی و تواناكانی به‌كاربردنی زمان تێیدا هاوڕێ له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌دا، گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا هاتووه.
به‌هێندنه‌گرتن و ئاوڕنه‌دانه‌وه له‌م به‌شه‌ی كولتوور، كه هه‌میشه په‌یامهه‌ڵگرێكی زیندوو و پێشانده‌رێكی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌ست و نه‌سته ئاشكرا و په‌نهانه‌كانی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵه‌كه‌مان بووه و هه‌یه، به‌تایبه‌ت له ئێستادا كه به‌ربه‌سته دوژمنكارییه‌كان تا دێن كه‌متر ده‌بنه‌وه، جێی سه‌رنج و تێڕامانه لای زۆربه‌مان، هه‌ربۆیه ئه‌كرێت به هاوكاری و به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی هه‌مووان له داهاتوویه‌كی نزیكدا، هه‌وڵه‌كانمان بۆ كۆكردنه‌وه و نووسینه‌وه‌ی ئه‌م به‌شه‌ی كولتووره‌كه‌مان یه‌ك بخه‌ین و ورده ورده له‌و چه‌ند هه‌وڵه‌ی تێپه‌ڕێنین كه تا ئێستا لێره و له‌وێ دراون، كه بێگومان گرنگترینیان و سه‌رشاری هه‌موویان تا ئێستاش "ڕشته‌ی مرواری"یه‌كه‌ی مامۆستا عه‌لادین سه‌جادییه، كه بێجگه له نووسینه‌وه و داڕشتنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره به‌شه‌ی كولتووری كورد، به‌شێكی زۆر به‌ربڵاو و فراوانتری له كولتوور و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیی كوردی له خۆ گرتووه، به جۆرێك كه زێده‌ڕۆیی نییه ئه‌گه‌ر به تاكه‌ده‌روازه‌ی تێگه‌یشتن له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیی كورد بچوێنرێت.
ئێمه به ئاوه‌ڵاكردنی ده‌رگای ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌یه به ڕووی هه‌موواندا به‌نیازین هه‌وڵیك، با هه‌وڵێكی سه‌ره‌تاییش بێت، بده‌ین بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و نوكتانه‌ی كه ئه‌مڕۆ، بێگومان ئه‌وانه‌ی دوێنێش كه هێشتا نه‌نووسراونه‌ته‌وه، له كۆمه‌ڵه‌كه‌ماندا كاران، تا بتوانین له‌و ڕێیه‌وه كه‌لێنێك له كه‌لێنه‌كانی كولتووره‌كه‌مان پڕ بكه‌ینه‌وه و ئاوێك به‌و ئاگره‌دا بكه‌ین كه سه‌رده‌مانێكی دوورودرێژه بووه‌ته هۆكاری ئه‌وه‌ی كه نوكته‌كانمان ته‌نیا ده‌ماوده‌م بكه‌ن و مه‌ترسی ئه‌وه بهێننه ئاراوه که له‌گه‌ڵ نه‌مانی هه‌ر نه‌وه‌یه‌كدا ئه‌وانیش ڕۆژی ڕووناكیان لێ ئاوا، یان تاریك، ببێت.