ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ئه‌ڕسینالی ئینگلیزی ئاڕسین فینگه‌ر پێی وایه كه‌وا یانه‌ی مانشسته‌ر یونایتد شوێنی یاریزان كریستیانۆ ڕۆنالدۆـی پێ پڕ ناكرێته‌وه وه‌ك چۆن یانه‌ی ئه‌ڕسینال نه‌یتوانی شوێنی هێنری پڕبكاته‌وه تا ئێستا،،،فینگه‌ر له لێدوانێكیدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی میرۆرـی به‌ریتانیدا ووتی،،،”یانه‌ی مانشسته‌ر یونایتد بیری یاریزان كریستیانۆ ڕۆنالدۆ ده‌كات هه‌رچه‌نده هه‌ردوو یاریزان واین ڕونی و دیمیتار بێرباتۆڤ له توانایاندا هه‌یه گۆڵ تۆمار بكه‌ن به‌ڵام نه‌ك وه‌ك ڕۆنالدۆ چونكه یاریزانێك بوو زۆر دیار بوو له ناو یاریگا وه گۆڵكارێكی زیره‌ك بوو وه زۆر گرانه له‌سه‌ر یانه‌ی مانشسته‌ر یونایتد ئه‌و ئه‌ستێره‌یه له یاد بكات”.