به‌م دواییانه كۆمپانیای "IBM"
ی ئه‌مه‌ریكی خێراترین كۆمپیوته‌ری له جیهان دروست كردووه به شێوه‌یه‌ك كه ده‌توانێت ملیاره‌ها كردار له چركه‌یه‌كدا ئه‌نجام بدات، ئه‌و كۆمپیوته‌ره ناوی "ROADRUNNER" تا ئێستا خێراترین كۆمپیوته‌ره له‌جیهاندا كه به‌هۆی بوونی 7000 میمۆری و بۆردێكی كۆنترۆڵ كردن.
ئه‌و ئامێره توانی له‌سنوری "PETAFLOP" به بڕی ملیۆن ملیار كردار له چركه‌یه‌كدا كاره‌كانی ئه‌نجام بدات،
ئه‌و كۆمپیوته‌ره بۆكاری سه‌ربازی په‌ری پێدراوه و له ده‌زگاری وزه‌ی نیشتمانی بۆ هێماكاری فیزیایی و ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبی ناوه‌كی له 30 چركه‌ی یه‌كه‌مدا، هه‌روه‌ها له بواری تویژینه‌وه‌كانی ووزه و بۆشایگه‌ردا به‌كارده‌هێنرێت له ساڵی 2009. تێچووی دروست كردنی ئه‌و ئامێره‌ش 700 ملیون دۆلاره و دروستكردنی شه‌ش ساڵی خایاندووه. شایه‌نی باسه ئه‌گه‌ر شه‌ش ملیار كه‌س بۆماوه‌ی 46 ساڵ كار له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ری ئاسایی بكه‌ن ده‌كاته كاری یه‌ك رۆژی ئه‌و كۆمپیوته‌ره.
جێی ئاماژه بۆ كردنه ناوی ئه‌م كۆمپیوته‌ره له ناوی باڵنده‌ی "ROADRUNNER"ه‌وه هاتووه، كه به‌خێراترین باڵنده داده‌نرێت و فلیم كارتۆنێكی تایبه‌ت به‌م باڵنده‌یه‌ش به‌رهه‌م هێنراوه و كه دڵنیام زۆربه‌مان ئه‌و فلیم كارتۆنه‌مان بینیووه.
وێنه‌ی باڵنده‌ی ROADRUNNER و وێنه‌ی فلیم كارتۆنییه‌كه‌ی