یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی بلاَویكرده‌وه كه هێرشبه‌ری یانه‌كه‌ی (بۆیان كریكچ) تووشی پێكان بووه و به‌وهۆیه‌شه‌وه بۆ ماوه‌ی (15 بۆ 20) ڕۆژ له یاریگاكان دوورده‌كه‌وێته‌وه .
ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌دێت یاریزانی ناوبراو له یاری یه‌كه‌می یانه‌كه‌ی له خولی لالیگای ئیسپانیدا به‌رامبه‌ر به یانه‌ی سپۆرتینگ خیخۆن تووشی ئه‌و پێكانه هات و به‌و هۆیه‌شه‌وه پێش كۆتایی هاتنی یاریه‌كه به (20) خوله‌ك نێو یاریگای به‌جێ هێشت .
له چاوپێكه‌وتنێكدا ڕاهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه (جۆسیب گواردیۆلا) ڕایگه‌یاند كه هیواداره بۆیان به زووترین كات بگه‌ڕێته‌وه بۆ نێو یاریگاكان چونكه پشتێكی زۆری پێده‌به‌ستێت و هیوایه‌كی زۆری پێ ی هه‌یه .
شایه‌نی باسه بۆیان كریكچی ته‌مه‌ن 19 ساڵ به‌هۆی ئه‌و پێكانه‌وه له هه‌ردوو یاری داهاتووی یانه‌كه‌ی له خولی ئیسپانیدا به‌رامبه‌ر به یانه‌كانی (خیتافی و ئه‌تڵه‌تیكۆمه‌درید) یاری ناكات ، هه‌روه‌ها له یه‌كه‌م یاری یانه‌كه‌ی له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا به‌رامبه‌ر به یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلانی ئیتاڵی به‌شداری ناكات .