شه‌وى قه‌در چاكترين شه‌وه له شه‌وه‌كانى ساڵ ، به‌پێ ى فه‌رموده‌ى خواى گه‌وره (إِنَّا أَنْزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةِ الْقَدْرِ (1) وَمَا أَدْرَاكَ مَا لَيْلَةُ الْقَدْرِ (2( القدر ) (ئێمه به‌ڕاستی قورئانمان دابه‌زاندۆته خواره‌وه له شه‌وێکی به‌فه‌ڕو ڕێزداردا ، جا تۆ چووزانی شه‌وی به‌فه‌ڕ کامه‌یه‌و چ خێر‌و به‌ره‌که‌تێکه.)
فه‌زڵى شه‌وى قه‌در له فه‌زڵى هه‌زار مانگ گه‌وره‌تره ، واته:كارى چاكه تێيدا له نوێژ‌و قورئان خوێندن و زيكرى خوا خێرى كارى هه‌زار مانگى هه‌يه كه شه‌وى قه‌درى تێدا نه‌بێت.
گه‌ڕان به شوێن ئه‌و شه‌وه‌دا موسته‌حه‌ببه:
موستوحهببه كه له شه‌وه تاكه‌كانى ده ڕۆژى دوايى ڕه‌مه‌زان به‌شوێن ئه‌و شه‌وه‌دا گه‌ڕان بكرێت ، چونكه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) تێ ئه‌كۆشا له گه‌ڕان به شوێن ئه‌و شه‌وه‌دا له ده ڕۆژى دوايى مانگى ڕه‌مه‌زاندا .
له پێشه‌وه باسى ئه‌وه كرا كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) كاتێ كه ئهگهيشته ئه‌و ده ڕۆژه‌ى دوايى شه‌وه‌كانى زيندوو ئه‌كرده‌وه‌و خێزانه‌كانى ههڵئهساندو بهندوخێنى توند ئه‌كرده‌وه ، سه‌رجێى خێزانه‌كانى نه ئه‌كرد ، وه به زۆرى خوا په‌رستى ئه‌كرد.
ئه‌و شه‌وه كام شهوهيه؟؟
زانايان ڕايان زۆره بۆ ديارى كردنى ئه‌و شه‌وه ، هه‌يانه ڕاى وايه كه ئه‌و شه‌وه شه‌وى بيست و يه‌كه‌مى ڕه‌مه‌زانه ، وه هه‌يانه بۆ ئه‌وه‌چووه كه شه‌وى بيست و سێ ى ڕه‌مه‌زانه ، وه هه‌يه ڕاى وايه شه‌وى بيست و پێنجى ڕه‌مه‌زانه ، وه هه‌يانه بۆ ئه‌وه چووه كه شه‌وى بيست و نۆيهمه ، وه هه‌يانه ڕاى وايه ئه‌و شه‌وه ئه‌گه‌ڕێت به شه‌وه تاكه‌كانه‌وه له ده‌شه‌وى ئهخير ، وه به‌شى زۆرى زانايان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن كه شه‌وى بيست و حه‌وته‌مه.
ئه‌حمه‌د به ئيسنادێكى صه‌حيح له ئيبنو عومه‌ره‌وه (ڕه‌زاى خواى لێبێت) ئه‌گێڕێته‌وه فه‌رمويه‌تى: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمويه‌تى(من كان مُتَحَرِّيها فَلْيَتَحَرَّها ليلة السابع والعشرين). واته: هه‌ركه‌س به‌دواى ئه‌و شه‌وه‌دا ئه‌گه‌ڕێت با له شه‌وى بيست و حه‌وت بگه‌ڕێ به دوايدا.
موسليم و ئهحمهدو ئه‌بوداود و تيرمذى كه به صه‌حيحى داناوه له ئوبه‌ى كوڕى كه‌عبه‌وه ئه‌گێڕنه‌وه كه فه‌رمويه‌تى: به‌و خوايهى كه هيچ مه‌عبودى به حه‌ق نى يه جگه له‌و ! ئه‌و شه‌وه شه‌وێكه له ڕهمهزاندايه – سوێند ئه‌خوات به‌بێ ئه‌وه‌ى بڵێ: إنشاءالله – سوێند به‌خوا من ئه‌زانم كام شهوهيه ، ئه‌و شهوهيه كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمانى پێ كردين كه شه‌و نوێژى تێدا بكه‌ين ، ئه‌ويش شه‌وى بيست و حه‌وته ، نيشانه‌كانى ئه‌و شه‌وه ئه‌وه‌يه بۆ به‌يانى كاتێ خۆر هه‌ڵات سپى و بێ تيشكه.
شه‌و نوێژ كردن و خوا په‌رستى و پاڕانه‌وه له‌و شه‌وه‌دا:
1- بوخارى و موسليم له ئه‌بو هوره‌يره‌وه ئه‌گێڕنه‌وه كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمويه‌تى: (مَنْ قامَ ليلة القدر إيمانا وإحتسابا غُفِرَ لَهُ ما تقدم مِن ذنبه ). واته: هه‌ر كه‌س له شه‌وى قه‌دردا نه‌خه‌وت و خواپه‌رستى كرد به باوهڕهوهو له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندى خوا ، وه چاوه‌ڕوانى ئه‌و پاداشته‌ى له خوا كرد ، خوا له گوناهى له‌وه‌و پێشى خۆشه‌بێت.
2- ئهحمهدو ئيبنوماجهو (ترمذى)كه به صه‌حيحى داناوه له عائيشه‌وه ئه‌گێڕنه‌وه فه‌رمويه‌تى: ووتم ئه‌ى نێردراوى خوا ، ئه‌گه‌ر زانيم شه‌وى قه‌در چ شه‌وێكه چى بڵێم؟ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموى: (اللهُمَّ إنَّكَ عَفُوٌّ تُحِبُّ العَفوَ فاعفُ عَنِّي). واته: خوايه تۆ زۆر لێبوردهيت و لێبوردنت پێ خۆشه جا لێم ببوره.