يه‌كه‌م / باوه‌ڕ به‌خوا باوه‌ڕ به‌خوا ئه‌وه‌يه كه قه‌ناعه‌تى ته‌واو دامه‌زراوت هه‌بێت كه خواى گه‌وره په‌روه‌ردگارى هه‌موو شتێكه‌و هه‌ر ئه‌و پاشا‌و دروستكه‌ريه‌تى ، وه‌به‌ته‌نها ئه‌ويش شايسته‌ى په‌رستنه ، وه‌هه‌ر ئه‌ويش خاوه‌نى هه‌موو سيفه‌تێكى به‌رزو ته‌واوه ، له‌هه‌موو كه‌م و كوڕييه‌ك پاك و دووره ، ئينجا ڕه‌فتاركردن و هه‌ڵوێست نواندن به‌گوێره‌ى ئه‌م قه‌ناعه‌ته .
بڕوا به‌خوا بوون به‌م شێوه‌يه‌و چۆنيه‌تيه سێ جۆر يه‌كتايى خوا ده‌گرێته‌وه :-
1- يه‌كتا په‌رستى له‌په‌روه‌ردگارێتيدا .
2- يه‌كتا په‌رستى له په‌رستراوێتيدا .
3- يه‌كتا په‌رستى له‌ناو و سيفه‌ته ته‌واوه‌كانيدا .
يه‌كتا په‌رستى له‌په‌روه‌ردگارێتيدا
يانى يه‌كتايى خوا له‌كاره‌كانيدا ، ئه‌مه‌يش به‌وه ده‌بێت قه‌ناعه‌تى ته‌واوت هه‌بێت كه خوا (سبحانه و تعالى) تاكو ته‌نهايه له‌به‌ديهێنان و خاوه‌نێتي و مشورگێڕيدا وه‌هه‌ر ئه‌و ڕۆزى ده‌رو ژيێنه‌رو مرێنه‌ره : (أَلاَ لَهُ الْخَلْقُ وَالأَمْرُ تَبَارَكَ اللّهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ) (الاعراف - 54)
خوا به يه‌كگرتن له په‌رستراوێتيدا
واتا يه‌كتايى خوا له‌و كرده‌وانه‌ى به‌نده‌كاندا كه له شه‌رعدا بۆى ديارى كردوون ، وه‌هه‌ر ئه‌و خوا پاك و بێگه‌رده شايه‌نى به‌ندايه‌تى بۆ كردنه هيچ خوايه‌ك نييه جگه له‌و ، به ته‌نها ئه‌و ده‌په‌رستين له‌هه‌موو جۆره‌كانى په‌رستندا : (يَا أَيُّهَا النَّاسُ اعْبُدُواْ رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُمْ وَالَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ) (البقرة - 21) ، (إِيَّاكَ نَعْبُدُ وإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ) (الفاتحة - 5)
يه‌كتا په‌رستى خوا له‌ناو و سيفه‌ته‌كانيدا
ئه‌ميش واتا قه‌ناعه‌ت و دڵ دامه‌زرانى ته‌واو به‌وه كه به‌س خوا (سبحانه و تعالى) خاوه‌نى هه‌موو ناو و سيفه‌ته به‌رز و ته‌واوه‌كانه وه له‌هه‌موو هه‌ڵه‌و كه‌م و كوڕييه‌ك دووره ، ئه‌ميش به‌وه ده‌بێت كه ئه‌و ناو سيفه‌تانه بده‌ينه پاڵ خوا كه خوا خۆى ديارى كردبێت بۆ خۆى يان پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به‌بێ شوبهاندنى به‌دروست كراوه‌كانى و به‌بێ گۆڕينى و ده‌ستكارى كردن يان له كارخستن و لابردنى هيچ كام له‌و ناو‌و سيفه‌تانه : (لَيْسَ كَمِثْلِهِ شَيْءٌ وَهُوَ السَّمِيعُ البَصِيرُ) (الشورى - 11)
(وَلِلّهِ الأَسْمَاء الْحُسْنَى فَادْعُوهُ بِهَا وَذَرُواْ الَّذِينَ يُلْحِدُونَ فِي أَسْمَآئِهِ سَيُجْزَوْنَ مَا كَانُواْ يَعْمَلُونَ) (الاعراف - 180).
.