دووه‌م: باوه‌ڕ به فریشته‌كان
1. مه به‌ست له فریشته‌كان :
فریشته‌كان جیهانێكی نادیارن , ناخۆن و ناخۆنه‌وه ، ئه توا نن بچنه سه‌ر شیوه‌و شكڵی جیاجیا ، له ڕووناكی دروست كراون، خوای گه‌وره ملكه‌چییه‌كی ته‌واوی پێ به‌خشیون بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئیش و كارانه‌ی پێی سپاردوون ، وه هیچ سیفه‌ت و تایبه‌تمه‌ندى په‌روه‌ردگاری په‌رستراوێتییان نییه. .( َمَنْ عِندَهُ لَا يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِهِ وَلَا يَسْتَحْسِرُونَ * يُسَبِّحُونَ اللَّيْلَ وَالنَّهَارَ لَا يَفْتُرُونَ) (الانبياء – 19 – 20 ) وه پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى (فریشته‌كان له رووناكى دروست بوون و جنۆكه‌ش له‌ئاگر وه ئاده‌م له‌وه دروست بووه كه بۆتان وه‌سف كراوه) (رواه مسلیم) .
فریشته‌كان ئه‌وه‌نده ژماره‌یان زۆره كه‌س نایزانێ خوا نه‌بێ ، وه‌ك ئه‌فه‌رمووێت: (وَمَا يَعْلَمُ جُنُودَ رَبِّكَ إِلَّا هُوَ وَمَا هِيَ إِلَّا ذِكْرَى لِلْبَشَرِ) (المدثر - 31)
2. ناوه‌رۆك و كاكڵه‌ى باوه‌ڕ به فریشته‌كان
باوه‌ڕ به‌فریشته‌كان كۆمه‌ڵێ شت ئه‌گرێته خۆى :-
أ – باوه‌ڕ به بوونیان
ب- باوه‌ڕهێنان به‌وانه‌یان كه‌ناوى ئه‌زانین وه‌ك (جبریل) وه ئه‌وانه‌ى كه‌ناوى نازانین به‌شێوه‌یه‌كى گشتى.
ج- باوه‌ڕبوون به‌و سیفه‌تانه‌یان كه‌ئه‌یزانین.
د- باوه‌ڕبوون به‌و كار‌و پیشانه‌یان كه‌ئه‌یزانین.
3_له‌ناوه‌كانیان
أ- جبریل فریشته‌ى وه‌حى
ب- میكائیل
ج- ئیسرافیل
د- مالك (ده‌رگاوانى دۆزه‌خ)
ه- نه‌كیرو مونكه‌ر (دووفریشته‌ى ناو گۆڕ )
و- هاروت و ماروت .
4- له سیفه‌ته‌كانیان
له قورئان و سونه‌تدا هه‌ندێ له‌سیفه‌تى فریشته‌كان باسكراوه ، له‌وانه چه‌ند بالێكیان هه‌یه: (جَاعِلِ الْمَلَائِكَةِ رُسُلًا أُولِي أَجْنِحَةٍ مَّثْنَى وَثُلَاثَ وَرُبَاعَ يَزِيدُ فِي الْخَلْقِ مَا يَشَاء إِنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ) (الفاطر-
1 واته (خوا فریشته‌كانی گێڕاوه به نیردراو كه خاوه‌نی چه‌ند باڵێكن دوو دوو وه سێ سێ وه چوار چوار وه كه‌س چۆنیه‌تی ئه‌و باڵانه‌یان نازانێ خوا خۆی نه‌بێ . سیفه‌تێكی تریان ئه‌وه‌یه زۆر به هێزن ، بێزار نابن ، خواردنیان نییه ، خواردنه‌وه‌یان نییه ، وه‌ئه‌وان خاوه‌نی زانیارین و ئه‌بیستن و ئه‌بینن و قسه‌ش ئه‌كه‌ن ، ده‌ست و قاچیان هه‌یه ، ئازار ئه چێژن خۆشه‌ویستی و ڕقیان هه‌یه ، شه‌رم ئه‌كه‌ن و دوعا ئه‌كه‌ن بۆ ئه‌و ئیماندارانه‌ی كه سڵاوات ئه‌ده‌ن له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) وه ئه‌و كه‌سانه‌ى له ڕیزى یه‌كه‌مى نوێژدان و ئه‌وانه‌ى لاى ڕاستى صه‌فه‌كاندان . هه‌روه‌ها دوعا ئه‌كه‌ن بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى له‌شوێن نوێژه‌كه‌یدا داده‌نیشن هه‌تا خۆر هه‌ڵدێت بۆ ئه‌وانه‌ی له پارشێودا بێدارن یان پارشێو ئه‌كه‌ن .
5- كار و پیشه‌كان
هه‌ریه‌ك له فریشته‌كان كارێكی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه و هه‌ڵده‌سێ به پیشه‌ی خۆی ، ئه‌مه‌ش هه‌ندێ له‌و پیشانه‌یانه :-
• فریشته‌ى ڕه‌حمه‌ت
• فریشته‌ى سزادان
• ئه‌و فریشتانه‌ى كرده‌وه‌ى ئاده‌میه‌كان ده‌نوسن .
• فریشته‌ی هه‌ور و با
• فریشته‌ی هه‌ڵگری عه‌رش
• ئه‌و فریشتانه‌ی به‌هه‌شت و جه هه ننه‌میان پێ سپێردراوه .
• فریشته ى وه‌حى
• فریشته‌ى گیان كێشان .
• فریشته ى فوكردن به كه‌ره‌نادا (نفخ الصور)
• فریشته‌ى چیاكان .
6- به‌رهه‌مى بڕوابوون به فریشته‌كان
ئیمان به فریشته‌كان به‌رهه‌مى گه‌وره‌ى زۆره له‌وانه :
گه‌وره‌یى هێزو ده‌سه‌ڵاتى خوامان فێر ئه‌كات ، چونكه گه‌وره‌یی دروست كرا‌و نیشانه‌ى گه‌وره‌یى دروست كاره‌كه‌یه‌تى .
_ بڕوابوون به فریشته‌كان وا له به‌نده ئه‌كات سوپاس گوزاری خوای میهره‌بان بێت كاتێك ئه‌زانێت فریشته‌كانی داناوه بۆ پاراستنی ئاده‌مى و نووسینی كرده‌وه‌كانیان و چه‌ندین به‌رژه‌وه‌ندی تری ئاده‌مییه‌ن پێسپێردراوه .
_ بڕوا بوون به فریشته‌كان ئه‌بێته هۆى خۆشه‌ویستیت بۆیان به‌هۆى ئه‌و عیباده‌تانه‌ى ئه‌نجامى ده‌ده‌ن بۆ خوا .