[center]تارا ره‌سوڵ ئه‌وگۆرانییه‌ی بۆخوای گوتوه ده‌یاکاته دیاری بۆ گوێگرانی
دوای ماوه‌یه‌کی زۆر کارکردن له‌به‌رهه‌مێک که تایبه‌ت بۆ نێوان خۆی و خوای وتووه ئه‌و گۆرانییه کۆتایی به‌کاره‌کانی تۆمارکردنی هات و وه‌ک دیارییه‌ک تارا پێشه‌که‌ش به‌هه‌وادارانی ده‌نگی خۆی و ئه‌وانه‌ی ده‌کات که‌له‌مه‌ستی گۆرانیه‌که ده‌گه‌ن.
له‌په‌یوه‌ندییکدا و له‌و باره‌یه‌وه تارا ره‌سوڵ ڕایگه‌یاند ئه‌و گۆرانییه‌ماوه‌یه‌کی زۆره کاری بۆکراوه به‌ڵام له‌روی تۆمارکردن و کولێته‌وه لیێ رازی نه‌بووه بۆیه جارێکی تر کاری بۆ دوباره تۆمارکردنه‌وه‌ی کردوه"ئه‌و به‌رهه‌مه ماوه‌یه‌کی زۆره کاری بۆده‌که‌م به‌ڵام وه‌ک پێویست له‌روی کولێته‌وه لێی رازی نه‌بووم بۆیه سه‌رله‌نوێ کارم بۆکرده‌وه ئێستا به‌رهه‌مه‌که ئاماده‌یه له‌ڕێی ئێوه‌وه پێشکه‌شی ده‌که‌م به جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویست ئه‌وانه‌ی که ده‌یانه‌وێ شتێک بۆ نێوان خۆیان و خوای گه‌وره بڵێن، هه‌روه‌ها به ئه‌وانه‌ی له مه‌به‌ستی گۆرانیه‌که ده‌گه‌ن".
تارا ره‌سوڵ ئه‌وه‌شی راگه‌یاند که ئه‌م به‌رهه‌مه له ئاوازی ئیبراهیم سابیر‌و تێکستی نه‌جم هۆگرو موزیک و تۆمارکردنی سه‌فین خه‌راجیانییه به‌ڵام ئه‌وه‌شی و‌ت وتنی ئه‌م گۆرانییه که ته‌عبیر له‌تێرونینه‌کانی ئه‌و ده‌کات بۆخوا مانای ئه‌وه نییه واز له‌و گۆرانیانه بهێنێت که بۆ دڵداری و خۆشویستنی وتووه چونکه وه‌ک خۆی ده‌ڵێت" له هیچ کام له دینه‌کان خۆشویستن قه‌ده‌غه نییه بۆیه ئه‌وه به مانای ئه‌وه نایه ئیدی من گۆرانی بۆ خۆشه‌ویستی نه‌ڵێم هیواشم وایه ئه‌وه دوا به‌رهه‌مم نه‌بێ بۆ گوازارشت کردنم له‌خودا چونکه لای من خۆشویستنی خوا له‌سه‌روی هه‌موو خۆشویستنه‌کانه‌وه‌یه".
هه‌ر له‌و په‌یواندییه‌دا تارا ره‌سوڵ هیوای خواست له‌سه‌ردانی ئه‌م جاره‌ی بۆ کوردستان به‌رهه‌مه‌که کلیپ بکات