تایبه‌تمه‌ندیه‌تی و فه‌زلی ده شه‌وی كۆتایی مانگی ره‌مه‌زان
گومان له‌وه‌دانییه ساته‌كانی ژیان زوو مالئاوایمان لێ ده‌كه‌ن بۆیه به‌رۆیشتنی هه‌ركاتێك یه‌كسانه به‌رۆیشتنی به‌شێك له‌ژیانمان وه‌ئه‌گه‌ر ئه‌م مانگه زۆری رۆیشتووه به‌لام به‌شێكی زۆر گرنگی ماوه كه‌كۆتاییه‌كانێتی وه كۆی خێر‌و چاكه‌كان له‌و كۆتاییانه‌دا ئاماده‌كراوه پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت)زۆر به‌گه‌وره سه‌یری ئه‌م كۆتاییانه‌ی ده‌كرد خاتو عائیشه خوا لێێ رازی بێت ده‌لێت پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) زیاتر هه‌ول و كۆششی ده‌دا له ده‌ی كۆتایی ره‌مه‌زان (كان رسول الله يجتهد في العشر الاواخر مالايجتهد في غيرة) وه‌له‌فه‌رموده‌یه‌كی تردا هاتووه (كان صلي الله علية وسلم يخلط العشرين بصلاة ونوم فاذا كان العشر شمر وشد المازر) واتا بیغه‌مبه‌ر تابیستی ره‌مه‌زان نوستن ونوێژی تێكه‌ل به‌یه‌ك ده‌كرد به‌لام له‌ده‌ی كۆتایی هه‌مووی زیندوو ده‌كرده‌وه زیاتر هه‌ولی ده‌دا وه خێزانه‌كانیشی ئاگادار ده‌كرده‌وه له‌م شه‌وانه‌دا هه‌روه‌ها تایبه‌تمه‌ندیه‌كی تر ئه‌وه‌یه شه‌وێكی تیایه خێری زیاتره له هه‌شتاو سێ سال وچوار مانگ وه هه‌رئه‌و شه‌وه‌یه قورئانی تیادا هاتۆته خواره‌وه(انا انزلناة في ليلة القدر.ليلة القدر خير من الف شه‌ر..)(انا انزلناة في ليلة مباركة انا كنا منذرين .فيها يفرق كل امر حكيم)واتا له لوح المحفوض دیاری ده‌كرێت له‌ماوه‌ی ئه‌م ساله‌دا له رزق ورۆزی و دیاری كردنی ته‌مه‌ن وخه‌یرو شه‌ر له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه هه‌ر بۆیه پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رموێت شه‌وێكی تێدایه له‌و ده‌شه‌وه هه‌ركه‌سێك له خه‌یری ئه‌م شه‌وه بی به‌ش بێت ئه‌وا له‌خه‌یری هه‌مووی بێ به‌ش ده‌بێت(فیه لیله خیر من الف شه‌ر من حرمها فقد حرم الخیر كلها ولا یحرم خیرها الا محروم(رواه النسائی وابن ماجه هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت هه‌ركه‌سێك ئه‌م شه‌وه زیندوو بكاته‌وه ئه‌وا خوای گه‌وره له‌هه‌موو گوناهه‌كانی پێشی خۆشده‌بێت(من قام لیله القدر ایمانا واحتسابا غفر ماتقدم من ژنبه) به‌لام ئه‌م شه‌وا دیاری نه‌كراوه كامه‌یه به‌لام پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رموێت له‌ده شه‌وی مانگی ره‌مه‌زان بگه‌رێن((تحروا ليلة القدر في العشر الاواخر من رمضان) وه له‌فه‌رموده‌یه‌كی تردا ده‌فه‌رموێت له‌تاكه‌كانه(التمسوهافی العشر الاواخر فی الوتر) بۆیه باشترین شوێن بۆ مانه‌وه مزگه‌وته پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت تا وه‌فاتی كرد ئه‌م ده‌شه‌وه ئیعتیكافی ده‌كرد له‌مزگه‌وت به‌لام ئه‌و ساله‌ی كه‌تیایدا وه‌فاتی كرد بیست رۆژ ئیعتیكافی كرد له‌مزگه‌وت دا .له‌شێخی ئیسلام ئیبن وته‌یمیه یان پرسی ئایا ده‌ی كۆتایی مانگی رمه‌زان باشتروچاكتره یان ده‌ی زی الحجه فه‌رمووی رۆژه‌كانی زی الحجه باشتره له‌ده رۆژی كۆتایی ره‌مه‌زان ده‌شه‌وی كوتایی مانگی ره‌مه‌زان باشتره له‌ده‌شه‌وی زی الحجه وه باشترین پارانه‌وه دوعا‌ء له‌م شه‌وانه‌دا ئه‌م دوعایه‌یه كه پێغه‌مبه‌ر فێری كردوین بلێین (اللهم انك عفو تحب العفو فاعف عنی) رواه احمد وغیره له‌كۆتاییدا داوا له خوای گه‌وره ده‌كه‌م كه ئه‌م شه‌وه‌مان به قسمه‌ت بكات ونوێژو رۆژوو عیباده‌تی هه‌موو لایه‌كمان قبول بكات امین..