به‌هۆی بلاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای به‌راز و به‌رگرتن له ته‌شه‌نه‌كردنی ئه‌و نه‌خۆشییه له‌كاتی ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌جدا، ماچكردنی به‌رده ره‌شه‌كه‌ی كه‌عبه حه‌رام ده‌كرێت.
رۆژنامه‌ی ده‌ستووری ئوردنی هه‌واڵێكی بڵاوكرده‌وه له‌ژێر ناونیشانی "له‌ترسی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای به‌راز فه‌توای ماچنه‌كردنی به‌رده‌ڕه‌شه‌كه‌ی كه‌عبه دراوه".
له‌و هه‌واڵه‌دا هاتووه دكتۆر مه‌حمود سه‌رتاوی مامۆستای كۆلێژی شه‌ریعه له زانكۆی ئوردن له‌گه‌ڵ شێخ عه‌بدولموحسن بن ناسر راوێژكاری دیوانی پاشایه‌تی سعودیه‌دا رێككه‌وتووه بۆئه‌وه‌ی رێگه نه‌درێت ئه‌و كه‌سانه‌ی مه‌به‌مه‌ستی عه‌مره‌و حه‌ج ده‌چنه مه‌ككه‌و سه‌ردانی كه‌عبه ده‌كه‌ن ماچی به‌رده ره‌شه پیرۆزه‌كه بكه‌ن.
سه‌رتاوی له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی ده‌ستور وتی:"وه‌كو ده‌وترێت ئه‌و به‌رده له ئاسمانه‌وه هاتووه، به‌ڵام ئه‌و ته‌نها به‌ردێكه نه زه‌ره‌ری هه‌یه و نه قازانج، بۆیه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ده‌رمان بده‌ین به هه‌موو خه‌ڵكی، باشتر وایه كه نه‌هێڵین ماچی بكه‌ن".
ماچكردنی به‌رده ره‌شه‌گه‌ی كه‌عبه وه‌ك سوننه‌تێكی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام وایه، چونكه پێغه‌مبه‌ر خۆی ئه‌و به‌رده‌ی ماچ كردووه، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ندێك له پیاوچاكان و زانایانی ئیسلامی ئه‌و به‌رده‌یان ماچ نه‌كردووه، عومه‌ری كوڕی خه‌تاب كه دووه‌م خه‌لیقه‌ی راشیدینه به‌رده ره‌شه‌كه‌ی ماچ نه‌كردووه هه‌رچه‌نده زانیویشیه‌تی كه پێغه‌مبه‌ر ئه‌و كاره‌ی كردووه.