به‌رنامه‌ی میو تۆرێنت به‌رنامه‌یه‌کی Closed Source ی به‌لاشه له لایه‌ن BitTorrent دروست ده‌کرێت. له‌سه‌ر (Windows) و (Mac OS X) ئیش ده‌کات. هه‌ر دوو وه‌شانه‌که‌ش به زمانی (C++) داڕێژراون. پێشگری ناوه‌که‌ی “میو” له ئه‌لبێی لاتینیه‌وه هاتووه واته (مایکرۆ) (یه‌ك له‌سه‌ر هه‌زار)، چونکه به‌رنامه‌یه‌کی بچووکه له کۆمه‌ڵه‌ی ئه‌و به‌رنامانه‌ی که بۆ داگرتن و به‌ڕێوه‌بردنی تۆرێنت که له‌به‌رده‌ستدان. ئه‌م به‌رنامه‌یه به شێوه‌یه‌ك دیزاین کراوه که ڕامی که‌می کۆمپیوته‌ر ببات و ئیشی گه‌وره‌ش ئه‌نجام بدات و به نزیکه‌یی شان ده‌دات له شانی به‌رنامه‌کانی هاوڕێی وه‌ك Vuze یان BitCommet به‌ڵام وه‌ك ئه‌وان به‌هێز نیه. یه‌کێکه له به‌رنامه زۆر به‌کارهاتووه‌کان له بواره‌که‌ی خۆیدا و کۆمپانیای BitTorrent بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌کات که به لایه‌نی که‌مه‌وه 28 ملیۆن که‌سی جیا له مانگێکدا به‌کاری ده‌هێنن. سه‌ره‌تای دروستکردن و گه‌شه‌کردنی ئه‌م به‌رنامه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 2005 و به ته‌واوی خرایه کار له لایه‌ن Ludvig Strigeus له 7ی کانونی یه‌که‌می 2006 و ئێستا کۆمانیای BitTorrent خاوه‌نی کۆده‌که‌یه‌تی.
چۆن فیلم و یاری پێ دابگرم؟
خۆی ئه‌م به‌رنامه‌یه وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری داگرتن Download Manager کارده‌کات که هه‌ڵده‌ستێت به داگرتنی ناوه‌ڕۆکی فایله‌کانی تۆرێنت ( واته پاشگری .torrent یان هه‌یه)، ئه‌م فایلانه قه‌باره‌یان زۆر بچووکه و له سایتی تایبه‌ت به تۆرێنته‌وه داده‌گیرێت و پاشان به‌م به‌رنامه‌یه ده‌کرێته‌وه و ناوه‌ڕۆکه‌که‌یان که ده‌کرێت فایلی قه‌باره زۆر گه‌وره‌بێت به‌م به‌رنامه‌یه داده‌گیرێت و توانای به‌رده‌وامبوونیشی هه‌یه دوای وه‌ستاندن. سایته به‌ناوبانگه‌کانی تۆرێنت :
* http://www.isohunt.com بۆ داگرتنی فیلم و به‌رنامه‌ی کۆمپیوته‌ر و مۆبایل
* http://www.gamestorrents.com تایبه‌ت به داگرتنی یاری کۆمپیوته‌ر و پله‌یسته‌یشن
هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها سایتی تر هه‌ن که ده‌کرێت به‌هۆی گه‌ڕانی گوگڵه‌وه بیاندۆزیته‌وه.
ئێمه‌ش بۆیه ئه‌م به‌رنامه‌یه‌مان داناوه چونکه قه‌باره‌ی بچووکه و به‌کارهێنانی زۆر ئاسانه له چاو به‌رنامه‌کانی تری هاوڕێیدا.
http://www.utorrent.com/downloads/