به‌هۆی گه‌وره‌ترین لافاو كه توركیای گرتووه‌ته‌وه، له ئه‌سته‌نبوڵ 31 كه‌س گیانیان له ده‌ستدا و زیانی ماددیش به‌ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌یشتووه.
به هۆی باران بارینی زۆر له شاری ئه‌سته‌نبولی توركیا ئاستی لافاو یه‌ك مه‌تر به‌رز بووه‌ته‌وه و 31 كه‌سیش به هۆی ئه‌و لافاوه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی توركیا بلاَویانكرده‌وه دوێنی ئاستی لافاو 2 مه‌تر به‌رزبووه‌ته‌وه و چه‌ندین ئۆتۆمۆبێلی له‌گه‌ڵ خۆیدا بردووه.
له‌و باره‌یه‌وه حكومه‌تی توركیا رایگه‌یاند: "شێوازی رێكخستنی شار هۆكاری دروستبوونی لافاو بووه، چونكه دروستكردنی نایاسایی خانووی نیشته‌جێبوون له رێره‌وی روباره‌كاندا بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كاره‌ساتی لافاوه‌كه دوو قات بێته‌وه."
له‌و باره‌یه‌وه رێكخراوی ژینگه‌پارێزی توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه: ئاوی بارانه‌كه نه‌یتوانیوه به شێوه‌ی ئاسایی رێره‌وی خۆی وه‌رگرێت و بگاته ده‌ریا، چونكه خانووه‌كان رێگربوون له به‌رده‌میدا و بۆیه بووه‌ته لافاوێك كه كاره‌ساتی لێبكه‌وێته‌وه.
هه‌روه‌ها جێگری قائمقامی ئه‌ستانبوڵ له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: له ماوه‌ی 80 ساڵی رابردوودا روداوێكی وه‌ها له ئه‌سته‌نبوڵ نمونه‌ی نه‌بووه.
a