یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا و هێڵی ناوه‌ڕاستی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی (ئه‌ندرێس ئینیستا) گه‌ڕایه‌وه سه‌ر مه‌شق و ڕاهێنانه‌كانی ، دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی سێ مانگ به هۆی پێكانه‌وه نه‌یتوانی به‌شداری مه‌شق و ڕاهێنانه‌كانی یانه‌كه‌ی بكات.
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی له‌سه‌ر پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی ئینته‌رنێت بلاَویكردهوه كه ئینیستا له دوای كۆتایی هاتنی یاری كۆتایی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا به‌رامبه‌ر به یانه‌ی مانچیستهریونایتد به‌شداری یه‌ك یاری یانه‌كه‌یان نه‌كردووه و به هۆی پێكانه‌وه نه‌یتوانیوه له مه‌شق و ڕاهێنانه‌ی یانه‌كه‌یان به‌شداری بكات .
هه‌روه‌ها وا بڕیاره یاریزانی ناوبراو ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رامبه‌ر به یانه‌ی خیتافی له میانه‌ی یاریه‌كانی خولی ئیسپانی به‌شداری بكات .