له‌كاتێكدا چه‌ندین خێزان له‌جیهاندا ده‌سه‌وسانن له‌به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌وه‌كانیان كه ئالووده‌بوون به‌هۆی ئینته‌رنێته‌وه بۆ ناو كۆمه‌ڵگه و ژیانی ئاسایی، له ئه‌مریكا بنكه‌یه‌كی گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه و چاره‌سه‌ركردنی ده‌روونی بۆیان كراوه‌ته‌وه و چاره‌سه‌ری ئه‌و به‌كارهێنه‌رانه ده‌كات كه تا ئاستی ئالووده‌بوون له‌سه‌ر هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت ڕۆژانه ده‌مێننه‌وه.
ڕۆژنامه‌ی "گاردیان"ی به‌ریتانی بلاویكردۆته‌وه، ئه‌و بنكه‌یه یان ئه‌و كلینیكه پزیشكییه، به‌ناوی چاره‌سه‌رگه‌ی "RESTART"ه‌وه‌یه و ئه‌مه یه‌كه‌م بنكه‌ی له‌مجۆره‌یه و له‌ده‌ره‌وه‌ی شاری "سیاتل"ی ئه‌مریكیش كراوه‌ته‌وه كه ئه‌و شاره جه‌نجاڵه پڕه له كۆمپانیا و ئه‌و شوێنانه‌ی له بواری ئه‌لیكترۆنیدا كار ده‌كه‌ن.
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه ده‌ڵێت: "كلینیكه‌كه به 14 هه‌زار دۆلار خزمه‌تگوزاری پێشكه‌شی توشبووان ده‌كات و ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ش له‌یه‌ك كاتدا 6 كه‌س ده‌گرێته‌وه، ماوه‌ی 45 ڕۆژیش ده‌خایه‌نێت".
له‌و ماوه‌یه‌دا سه‌رپه‌رشتیكارانی ئه‌و بنكه ته‌ندروستییه، كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و كه‌سانه وا لێبكه‌ن بگه‌نه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی چیتر پێویستییان به ئینته‌رنێت نییه.
ئه‌و به‌شداربووانه به‌هه‌مانشێوه وانه‌ی راوێژكاری و چاره‌سه‌ری ده‌روونییان بۆده‌كرێت، هانیشده‌درێن وه‌ك گروپێك كار بكه‌ن له چه‌ندین چالاكیدا له‌نێویاندا كاری ناوماڵ و پیاسه‌كردن و ڕاهێنانی وه‌رزشیی.
ڕۆژنامه‌ی گاردیان بڵاویشیكردۆته‌وه، هیلاری كاش كه شاره‌زای بواری چاره‌سه‌ركردنی ئالوده‌بووانی ئینته‌رنێته، ڕۆژانه و به‌به‌رده‌وام سه‌رقاڵی چاره‌سه‌ركردنی توشبووانه، هیلاری ڕایگه‌یاندووه، یه‌كه‌م حاڵه‌تی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ی له ساڵی 1994 تۆمار كردووه، كه نه‌خۆشه‌كه له‌سه‌ر یاری (ڤیدیۆ جیمز) ئالووده بووبوو.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌رشوو كه ئه‌مریكا له كاتێكی دره‌نگدا دركی به‌وه كردووه چاره‌سه‌رگه‌یه‌كی له‌مجۆره دابمه‌زرێنێت كه له چین و كۆریای باشوور ده‌مێكه دامه‌زراوه.
بنكه‌ی (RESTART) كۆمه‌ڵێك پرسیاری هه‌یه له‌و كه‌سانه‌ی ده‌چنه لایان بۆ چاره‌سه‌ر له‌وانه: ئایا تۆ كێشه‌ی كه‌مخه‌ویت هه‌یه؟ ئایا تۆ به‌هۆی دانیشتنی به‌رده‌وامت له‌سه‌ر ئینته‌رنێت كێشت زیادیكردووه؟ ئه‌مانه و چه‌ندین پرسیاری تر.
ڕۆژنامه‌كه حاڵه‌تی ئالووده‌بوویه‌كی بڵاوكردۆته‌وه، به‌ناوی ئه‌لیكسانده‌ر كه یه‌كه‌م سه‌ردانكه‌ری ئه‌و بنكه‌یه بوو كه هاتبوو به‌مه‌به‌ستی خۆدوورخستنه‌وه‌ی له ئالوده‌بوونی به یاری "World of War craft" كه به‌شێوه‌یه‌ك ئالووده‌ی ئه‌م یارییه ببوو، له‌كاتی هه‌ڵسانی له‌خه‌و ئه‌م یارییه‌ی كردووه تا كاتی نووستنی.
ئه‌لیكسانده‌ر ده‌ڵێت: "یه‌كه‌مجار بۆ ماوه‌ی 2 سه‌عات ئه‌م یارییه‌م ده‌كرد، دواتر بۆ ماوه‌ی 16 تا 17 سه‌عات له ڕۆژێكدا ئه‌م یارییه‌م ده‌كرد، كه پێموابوو ئه‌م یارییه ڕێگه‌یه‌كی ئاسانه بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندی و هاوڕێیه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی نوێ