Kurdish Friendhood
به ‌خێر بێیت بۆ سایدی کوردیش فرێندهود
ئینشا الله کاتێکی خۆش بەسەر دەبەیت
Kurdish Friendhood
به ‌خێر بێیت بۆ سایدی کوردیش فرێندهود
ئینشا الله کاتێکی خۆش بەسەر دەبەیت
Kurdish Friendhood
Would you like to react to this message? Create an account in a few clicks or log in to continue.
Kurdish Friendhood

Yakamin Formi Kurdi
 
HomePortalGalleryLatest imagesSearchRegisterLog in

 

 ڕەمەزان و نە‌هێشتنی تاوانه کان

Go down 
+2
Blue Moon
wria
6 posters
AuthorMessage
wria




Posts : 64
Join date : 2009-08-22
Age : 38
Location : sulaimany

ڕەمەزان و نە‌هێشتنی تاوانه کان Empty
PostSubject: ڕەمەزان و نە‌هێشتنی تاوانه کان   ڕەمەزان و نە‌هێشتنی تاوانه کان Icon_minitimeSat Aug 22, 2009 8:49 am

بەناوی خوای مەزن....


سڵاوی خوای گەورە لە هەموو موسڵمانانی بەڕێز و خۆشەویستم...


سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، دروودو سەلام لەسەر گیانی
پیرۆزی پێشەوای مرۆڤایەتی (موحەمەد) وە هاوەڵان و شوێن کەوتوانی تا ڕۆژی
دوایی...



بەڕێزان بەبۆنەی نزیک بوونەوەی مانگی پڕ بەرەکەتی ڕەمەزان مانگی لێخۆش
بوون لە تاوان پیرۆزبایی خۆم ئاڕاستەی هەموو موسڵمانان دەکەم لە خوای
گەورە داواکارم ببێتە مایەی لێخۆشبوونى تاوانه کانمان و ڕزگار بوون لە
ئاگری دۆزەخ ...




مانای ئەوە دەزانن چیە ؟؟


واتە چەند ڕۆژیک ماوە بۆ :


لێخۆشبوون لە تاوان و سڕینەوەی کرداری خراپ...


بۆن کردنی بۆن و بەرام و شەماڵی بۆن خۆشی بەهەشت ...


واز هێنان لە سەرپێچی و گەڕانەوە و بە ئاگا هاتنەوە بۆ کار و خوا په رستی...


داخرانی دەرگاکانی دۆزەخ و کرانەوەی دەرگاکانی بە هەشت و دابەزینی سۆز و ڕەحمەتی خوایی و بەستنەوەی شەیتان...


پڕ بوونەوەی مزگەوتەکان کە نوێژ خوێنان بە جێیان هێشتبوو..


مزگەوتەکان لە ڕەمەزاندا دەگەشێنەوە و ‌دڵخۆش و ئاسوودە دەبن.....


چەندین لە پەڕاوەکانی قورئان کە لە ڕەفەکاندا هەڵگیراون و تۆز و غوبار
دایپۆشیون ، لەوانەیە هەر تۆزی خاک داینەپۆشیبێ بەڵکو ‌تۆزی ئارەزوەکانیش
دایپۆشیوە....



وە ئێستا.......


ئایا تۆ ئامادەی بۆ دەستپێکردنی سەرەتا و تەواوکردنی کۆتاییەکەی ؟


ئایا تۆ ئامادەی بۆ سەرەتای ژیانێکی نوێی ئەم مانگە پیرۆزە ؟


ئایا تۆ ئامادەی بۆ کۆتایی هێنان بە وەرزەکانی بێ ئاگایت و هەستانەوە جارێکی تر ، وە لە بەرکردنەوەی پۆشاکی سپی ..؟


ئایا بێزار نە بووی لە پۆشاکی پیس ؟


ئایا دڵ تەنگ نە بووی بە لەبەرکردنی پۆشاکی تەسک و تەنک؟



ئایا بێزار نەبووی لە سووڕانەوە وگەڕان لە ڕێگا و باندا؟



ئایا ناتەوێت جارێکی تر هەوای پاک هەڵمژیت کە سنگت پێشو‌ازی بکات؟


سنگێکی پاک کە دڵێکی پاکی تێدابێت تاوان داینەپۆشێت ؟


ئارەزوەکان داینەگرێت...


ئایا ئاواتە خواز نیت کە خوای گەورە هەلێکت بداتێ پێداچوونەوەیەک بە خود و نەفس و دلنیایی و بەختەوەریت بکەی؟


کەواتە هەر ئێستە دەست پێ بکە ....


نیەتت لەگەڵ خوای گەورە ڕاست بکەرەوە ... داوای یارمەتی و پشت و پەنای لێ بکە بۆ دامەزراوی...


بیر بکەرەوە بزانە تاوانەکانت چەندن ؟ ئەگەر زۆر زۆریش بن بێ هیوا
مەبە ... مەترسە ... نائومێد مەبە ، پێش هەموو شتێک ڕەحمەتی خوای گەوەرە
هەمیشە ئامادەیە وە ڕەمەزانیش بە ڕێوەیە ئەو کات ڕەحمەتی خوا گەورەتر و
زۆرتر و جوانترە...



بیر لەو تاوانانە بکەرەوە کە شەیتان یارمەتی دەرتە بۆیان هەرچەندە خۆت
پێت خۆش نەبن بەڵام بە هۆی نەتوانینی بەرگری یان ئارام گرتن دەیانکەیت..



یان ئەو ئاکارانەی کە لە خودت دا بونیان هەیە .. تۆ کەسێکی بە تەماعی
... کەللەڕەقی... گاڵتەکردنت پێ خۆشە ... تۆ ئەتوانی گوێڕایەڵیەک بکەی بۆ
سەرپێچی خوای گەورە..؟



سەیری هاوڕێکانت بکە ، ئایا هاوڕێی خراپن


ئایا هەمان کارەکانی ئەوان دەکەیتەوە ؟ ناتوانی دەستبەرداریان بیت؟


بگەڕێرەوە بۆ بۆ ڕابردوو بزانە چ کردەوەیەکت هەیە کە جێی شەرمە باسی بکەیت یان دەترسیت بە زانینیان...


بەڵام ئەوە بزانە ئەگەر تۆش بیرت چووبنەوە خوای گەورە لە بیری ناچێت ....


هەروەک لە قورئانی پیرۆزدا خوای گەورە دەفەرموێت : ( ووضع الكتاب فترى
المجرمين مشفقين ممافيه ويقولون مال هذا الكتاب لا يغادر صغيرة ولا كبيرة
إلا أحصاها ووجدوا ما عملوا حاضرا ولا يظلم ربك أحدا)..



سەیری خۆت بکە بزانە سەرپێچی کردن لات ئاسانە ؟ لە خوا دەترسیت ؟


یان کارێکی هەڵە کە ترست هەیە لە کردنی ئایا ئەو ترسە ترسی خوایە یان ترسی ئەوەی خەڵک بتبینن ؟؟


ئەو کارە باشەی پێشکەشی ئەکەیت خاڵیسەن بۆ خوایە ؟


پرسیارەکان زۆرن هەروەها تاوانە کانیش...


تۆ ئەتوانی ئەمە تەنها لە نێوان خۆت و خوای گەورە بێت ئەگەر شەرم بکەی
لەوەی پێت بزانرێت ، وە ئەگەر نا دەتوانیت خێزانەکەت بەشدار بکەیت بۆ
یارمەتی و ڕزگار بوونت لەو میحنەتە و چارەسەری نەخۆشیەکەت...



بەڵێ تاوان کردن و هەوڵدان بۆ تاوان گەورەترین و ترسناکترین نەخۆشیە....


بیر لە تاوانەکانت بکەرەوە بچوک و گەورە .... سەیری بچوکی تاوان مەکە بەڵکو سەیری گەورەیی ئەو زاتە بکە کە سەرپێچیت کردوە...


چەند ڕوژێکی کەم ماوە .... بە خۆتدا بچۆرەوە ... هەر ئێستە بڕیاری
گەڕانەوە بۆ لای خوا و تەوبە کردن بدە .... تەسویف مەکە و دوای مەخە ..



مردن کتووپڕ یەخەت دەگرێت .... بەهەشت و دۆزەخ زۆر نزیکن لە بەندەوە...


خوشک و برای بەڕێزم...


هێشتا کاتت هەیە بۆ چاکردنی کردەوەکانت کە لە ڕابروودا کردووتن کە ڕابوردووە و تۆ لەیادت کردوون...


هەموو ڕۆژێ ئەم لێپرسینەوانە لە خۆت بکە تا تاوانەکانت نەهێڵیت یان هیچ نەبێت کەمیان بکەیتەوە...


دەست بکە بە جیهادی نەفست وە بەرگری بکە و بە خۆتدا بچۆرەوە بەرەو چاکسازی هەنگاو بنێ ...


پشت بە خوای گەورە ببەستە و داوای لێبکە لێت وەربگرێت ...


بیر لەم وتە جوانەی خوای گەورە بکەرەوە کە دەفەرموێت : (وماتكون في
شأن وماتتلوا منه من قران ولا تعملون من عمل إلا كنا عليكم شهودا إذ
تفيضون فيه وما يعزب عن ربك من مثقال ذرة في الأرض ولا في السماء ولا أصغر
من ذلك ولا أكبر إلا في كتاب مبين)...



لە خوای گەورە داواکارم بمان گەیەنێتە مانگی ڕەمەزان و لە هەموو تاوان و سەرپێچیمان ببورێت


بە هیوام منیش بێ بەش نەکەن لە دوعاکانتان خوای گەورە لە هەموو لایەکمان خۆش بێت ... امین یا رب العالمین

لە ماڵپه‌ری

کورد ئیسلامەوە وەرگیراوە
Back to top Go down
Blue Moon
Admin
Blue Moon


Posts : 266
Join date : 2009-08-09
Age : 33
Location : Suleymaniye

ڕەمەزان و نە‌هێشتنی تاوانه کان Empty
PostSubject: Re: ڕەمەزان و نە‌هێشتنی تاوانه کان   ڕەمەزان و نە‌هێشتنی تاوانه کان Icon_minitimeSat Aug 22, 2009 10:08 am

zoooor zor supas kak wria

w xwa la guna7akanman xosh bet inshaalah

w ramazant piroz

w baxerbeyt bo sidakaw ba yakamin babatet ka barasty runakt krd

zor supas w hiwadarm bardawam bit

w ramazant piroz dybara
Back to top Go down
http://kurdish.friendhood.net
wria




Posts : 64
Join date : 2009-08-22
Age : 38
Location : sulaimany

ڕەمەزان و نە‌هێشتنی تاوانه کان Empty
PostSubject: Re: ڕەمەزان و نە‌هێشتنی تاوانه کان   ڕەمەزان و نە‌هێشتنی تاوانه کان Icon_minitimeSat Aug 22, 2009 10:16 am

سوپاس بۆ ئێوەش ئەم فۆرمە جوانەتان کردووە
Back to top Go down
Fairy Princess

Fairy Princess


Posts : 352
Join date : 2009-08-09
Age : 28

ڕەمەزان و نە‌هێشتنی تاوانه کان Empty
PostSubject: Re: ڕەمەزان و نە‌هێشتنی تاوانه کان   ڕەمەزان و نە‌هێشتنی تاوانه کان Icon_minitimeSat Aug 22, 2009 10:17 am

dastt xo6.... barasti mauzu3eki zor zor cwan bu...
wa baxer beit bo saytaka....
ramazant piroz.....
w i6alla xwa la guna7akani hamu layakman xo6 abet..
Back to top Go down
wria




Posts : 64
Join date : 2009-08-22
Age : 38
Location : sulaimany

ڕەمەزان و نە‌هێشتنی تاوانه کان Empty
PostSubject: Re: ڕەمەزان و نە‌هێشتنی تاوانه کان   ڕەمەزان و نە‌هێشتنی تاوانه کان Icon_minitimeSat Aug 22, 2009 10:27 am

سوپاس بۆ تۆش
Back to top Go down
Aram




Posts : 460
Join date : 2009-08-15
Age : 37
Location : Hawler

ڕەمەزان و نە‌هێشتنی تاوانه کان Empty
PostSubject: Re: ڕەمەزان و نە‌هێشتنی تاوانه کان   ڕەمەزان و نە‌هێشتنی تاوانه کان Icon_minitimeSat Aug 22, 2009 9:09 pm

dast xosh barasti babateki xo6 u basud bu....hiwadarm bardawam bi.... Inshalla Princess
Back to top Go down
wria




Posts : 64
Join date : 2009-08-22
Age : 38
Location : sulaimany

ڕەمەزان و نە‌هێشتنی تاوانه کان Empty
PostSubject: Re: ڕەمەزان و نە‌هێشتنی تاوانه کان   ڕەمەزان و نە‌هێشتنی تاوانه کان Icon_minitimeSat Aug 22, 2009 9:27 pm

سوپاس ئیشەڵڵا بەردەوام دەبین
Back to top Go down
ladylamis




Posts : 357
Join date : 2009-08-11
Age : 32
Location : slemani

ڕەمەزان و نە‌هێشتنی تاوانه کان Empty
PostSubject: Re: ڕەمەزان و نە‌هێشتنی تاوانه کان   ڕەمەزان و نە‌هێشتنی تاوانه کان Icon_minitimeThu Aug 27, 2009 10:09 pm

dast xo6u rojuy hamuman qubul bet i6alla
Back to top Go down
ladydiana




Posts : 903
Join date : 2009-08-12

ڕەمەزان و نە‌هێشتنی تاوانه کان Empty
PostSubject: Re: ڕەمەزان و نە‌هێشتنی تاوانه کان   ڕەمەزان و نە‌هێشتنی تاوانه کان Icon_minitimeThu Sep 03, 2009 9:32 pm

dasakant xo6 bet kak wria bo am babata....
Back to top Go down
Sponsored content





ڕەمەزان و نە‌هێشتنی تاوانه کان Empty
PostSubject: Re: ڕەمەزان و نە‌هێشتنی تاوانه کان   ڕەمەزان و نە‌هێشتنی تاوانه کان Icon_minitime

Back to top Go down
 
ڕەمەزان و نە‌هێشتنی تاوانه کان
Back to top 
Page 1 of 1

Permissions in this forum:You cannot reply to topics in this forum
Kurdish Friendhood :: Bashi Ramazani Piroz-
Jump to: