Kurdish Friendhood
به ‌خێر بێیت بۆ سایدی کوردیش فرێندهود
ئینشا الله کاتێکی خۆش بەسەر دەبەیت
Kurdish Friendhood
به ‌خێر بێیت بۆ سایدی کوردیش فرێندهود
ئینشا الله کاتێکی خۆش بەسەر دەبەیت
Kurdish Friendhood
Would you like to react to this message? Create an account in a few clicks or log in to continue.
Kurdish Friendhood

Yakamin Formi Kurdi
 
HomePortalGalleryLatest imagesSearchRegisterLog in

 

 زەکەریا: حەزدەکەم لە فیلمێکى سینەماییدا یان لەدرامایەک بەشدارى بکەم

Go down 
4 posters
AuthorMessage
nessa7




Posts : 10
Join date : 2009-08-10

زەکەریا: حەزدەکەم لە فیلمێکى سینەماییدا یان لەدرامایەک بەشدارى بکەم Empty
PostSubject: زەکەریا: حەزدەکەم لە فیلمێکى سینەماییدا یان لەدرامایەک بەشدارى بکەم   زەکەریا: حەزدەکەم لە فیلمێکى سینەماییدا یان لەدرامایەک بەشدارى بکەم Icon_minitimeFri Aug 14, 2009 7:49 am

زەکەریا... ئەو ئیمبراتۆرەى لە بەرگى هونەرمەندێکى گەورەدایە، لە ڤێلایەکدا لە هەولێر کارەکانى ڕایى دەکات و بۆ خەوتن .
و ئیسراحەت کردنیش دەچێتەوە نێو شوقەیەک لەو ئاپارتمانانەى لە پایتەختى کوردستان بە ناوى ئەو ناسراوە.
وەک هەر جارێکى دیکە لەو ڤێلایە یەکترمان بینى بەڵام بڕیاربوو ڕۆژێک پێشتر یەکتر ببینین ،کەچى بۆ ڕۆژى دواتر دوامان خست بە هۆى مەوعیدێکى ئەوەوە لەگەڵ چەند برادەرێکى خۆشەویستى ، بەیەکەوە چووینە ژوورە تایبەتیەکەى خۆى ، دواى ئەو ماوەیەى کە نەم دیبوو ، وێنەیەکى نائاسایم لەسەر مێزەکەیدا بینى ، کە لێم پرسى ئەو وێنەیە لە چ ماددەیەک دروستکراوە؟ گووتى: برادەرێکى خۆشەویست لە زێڕ بۆى دروست کردووم و کردوویەتیە دیارى بۆم.

ڕەنگە پرسیار گەلێک زۆربن ئەگەر هەرکەسێکمان پێى بگەین ، بەڵام دەرفەتى ئەو لەوە کەمترە کە ئەو هەموو

پرسیارانەى لە خەیاڵو مێشکى ئێمەدا هەن وەڵامى بداتەوە ، کەچى من بەوە دەستم پێکرد:



• بۆ مەوعیدەکەمان بۆ ئەمڕۆ دواخرا؟

پێشتر لەگەڵ چەند برادەرێک مەوعیدمان دانابوو بچین سەردانى گوندێکى دەوروبەرى هەولێر بکەین ، بۆیە ئەو ڕۆژە چووینە ئەو گوندە خۆشەو و دیمانەکەى نێوان من و تۆش بۆ ئەمڕۆ دواخرا.

• بەرهەمى نوێت چى بەسەرهات؟

بەرهەمى نوێم کارە زەحمەتەکانى هەمووى تەواو بووە، لە ئایندەیکى نزیکدا خەڵکى کوردستان گوێیان لێى دەبێ ، بەرهەمەکە تا ئێستا ناوییم بۆ دیارە نەکردووەو لە 12 تا 14 تڕاک پێکهاتووە و ئەو شاعیرانەى پێشتر کاریانم لەگەڵ کردوون ، وەک کاک سامى ئەرگوشى و کاک شاڵا و و کاک عەبدولڕەحمان بێلاف ، شیعریان بۆ داناوم و بڕیارە یەک دوو برادەرى دیکەى شاعیر ئەوانیش بەشداریم بکەن.



• پڕۆژەى دروستکردنى کۆلیژى میوزیک چى بەسەرهات کە بۆ دامەزراندنى داواتان پێشکەشى وەزارەتى خوێندنى باڵا کرد؟

ئێستا خەریکى داڕشتنى ماستەر پلانین و لە کارکردنین بۆ دامەزراندن و دروستکردنى ، چونکە ڕەزامەندى لەسەر دراوە.



• بۆ کەم دەردەکەوى؟

سەرقاڵیم واى لێکردووم کەم دەرکەوم.



• دایکت لێت ڕازیە؟

ئەگەر لە دەرەوەى کوردستان بم ، ڕۆژانە بە تەلەفۆن قسەى لەگەڵ دەکەم ، ئەگەر لە ناوەوەى کوردستانیش بم ، ڕۆژ نا ڕۆژێ سەردانى دەکەم ئەگەر دەرفەتیشم زۆر کەم بێ، زۆر شەوانیش هەیە لاى دەمێنمەوە ، دایکم زۆر پیر بووە.



• سوێند بەچى دەخۆى؟

بە وڵات ، بە دایکم.



• ئەو دەنگۆیە ڕاستە گوایە بە نهێنى ژنت هێناوە؟

ئەوە ڕاست نییە و کەسێکى دیاریکراو لە ژیانى مندا نییە ، ئەوەى بیرى لێ دەکەمەوە تەنها خۆشەویستى دایکمە.



• وەرزش دەکەى؟

ئێواران لەسەر ئامێرى ڕۆیشتن.



• ئەو کاتانەى دەرفەتێکت دەبێ ، بەچى بەسەرى دەبەى؟

بە دانیشتن و بینینى دۆست و برادەران و خوێندنەوەش.



• پەیوەندیت لەگەڵ کەسایەتییە هونەریەە جیهانیەەکان هەیە؟

لەگەڵ زۆرێ لەوان



•حەزدەکەى ڕۆژێ لە ڕۆژان لە فیلمێکى سینەماییدا ، یان لە درامایەکدا ڕۆڵى سەرەکى ببینى؟

زۆر حەزدەکەم ، بەمەرجێ سیناریۆ و دەرهێنانێکى چاکى بۆ بکرێت و بابەتێکى جوان و گرنگیش بێت.



• بیر لە دروستکردنى میدیا ناکەیتەوە؟

بیر لە دروستکردنى کەناڵێکى ئاسمانى دەکەمەوە زیاتر فەرهەنگى بێت.



• بەهۆى سەرقاڵیتەوە زۆر سەفەر دەکەى ، بیرت لەوە نەکردۆتەوە فڕۆکەیەکى تایبەت بەخۆت هەبێ؟

حەزم لێە.



• وابزان خولیاى ڕاوت هەیە؟

نا ، ئاژەڵ و باڵندەکانم زۆر خۆش دەوێن، من خولیاى نیشان شکێنیم هەیە.



• چەند پاشەوانت هەن؟

بڵێ چەند هاوڕێت هەن.





• بۆ هەمیش بە قاتەوە دەتبینم نەک بە جلى ئاساییەوە؟ چەند قاتت هەن؟

چونکە قاتم زیاتر لێ دێن و چەند دانە قاتێکم هەن ( بە پێکەنینەوە )



• تەسبیح هەمیشە بە دەستتەوەیە؟

زۆر حەزم لێیەتى ، سەبووریەکەو زۆر جار یارمەتیم دەدات بۆ بیر کردنەوە





• ئەو نامانەى هەوادارانت لەڕێى ماڵپەڕەکەوە بۆت دەنێرن ، وەڵامى هیچ یەک لەوان دەدەیتەوە؟

زۆر لەوان وەڵام دەدەمەوە.



• دواى ناوبانگ دەرکردنت، بە تەنها بە هەولێردا سووڕایتەوەو خەڵک پێى نەزانیبێ؟

زۆر جار بەپێى و هەندێ جاریش بە ئۆتۆمبیل.



• چ عەشیرەتێکى؟

خۆشناوم ( بە پێکەنینەوە )



• خۆت گەنجى و زۆربەى هەوادارانیشت گەنجن ، بیر لەوە ناکەیەوە پڕۆژەیەکى نیشتەجێکردنى ئاسایى بۆ گەنجان جێبەجێ بکەیت؟

بیرم لێکردۆتەوە ، لە ئایییندە جێبەجێى دەکەم.



• بازرگانى ڕێگرى لە هەونەر دەکات؟

بازرگانى هاوکارى هونەر دەکات



دیمانەکە لەوە کۆتایى هات ، بەڵام دانیشتنى دواى دیمانەکەو قسە خۆشەکانى تا سەعات 5.30 ئێوارە بەردەوام بوو لە کاتێکدا ئێمە لە سەعات لە سەعات 1.30 ى نیوەڕۆ یەکترمانبینى، یەکترمان ماچ کردو لە دەرگاى ڤێلاکە چاوەڕێى کردم تا ڕۆیشتم ، لەوێوە زانیم ئەو کەسێکى سادەو ساکارو ناوەڕۆک گەورەو
Back to top Go down
ladydiana




Posts : 903
Join date : 2009-08-12

زەکەریا: حەزدەکەم لە فیلمێکى سینەماییدا یان لەدرامایەک بەشدارى بکەم Empty
PostSubject: Re: زەکەریا: حەزدەکەم لە فیلمێکى سینەماییدا یان لەدرامایەک بەشدارى بکەم   زەکەریا: حەزدەکەم لە فیلمێکى سینەماییدا یان لەدرامایەک بەشدارى بکەم Icon_minitimeMon Aug 17, 2009 4:57 am

hunarmandi banawbang u dang xo6 zakaria ,,,,twanai haya ba6dari la zor film i sinamaida ba6dari bkat..........
Back to top Go down
Blue Moon
Admin
Blue Moon


Posts : 266
Join date : 2009-08-09
Age : 33
Location : Suleymaniye

زەکەریا: حەزدەکەم لە فیلمێکى سینەماییدا یان لەدرامایەک بەشدارى بکەم Empty
PostSubject: Re: زەکەریا: حەزدەکەم لە فیلمێکى سینەماییدا یان لەدرامایەک بەشدارى بکەم   زەکەریا: حەزدەکەم لە فیلمێکى سینەماییدا یان لەدرامایەک بەشدارى بکەم Icon_minitimeThu Aug 27, 2009 9:36 am

dast xosh basaqa:)
Back to top Go down
http://kurdish.friendhood.net
Aram




Posts : 460
Join date : 2009-08-15
Age : 37
Location : Hawler

زەکەریا: حەزدەکەم لە فیلمێکى سینەماییدا یان لەدرامایەک بەشدارى بکەم Empty
PostSubject: Re: زەکەریا: حەزدەکەم لە فیلمێکى سینەماییدا یان لەدرامایەک بەشدارى بکەم   زەکەریا: حەزدەکەم لە فیلمێکى سینەماییدا یان لەدرامایەک بەشدارى بکەم Icon_minitimeThu Aug 27, 2009 5:46 pm

dast xosh bo am babata......
Back to top Go down
Sponsored content





زەکەریا: حەزدەکەم لە فیلمێکى سینەماییدا یان لەدرامایەک بەشدارى بکەم Empty
PostSubject: Re: زەکەریا: حەزدەکەم لە فیلمێکى سینەماییدا یان لەدرامایەک بەشدارى بکەم   زەکەریا: حەزدەکەم لە فیلمێکى سینەماییدا یان لەدرامایەک بەشدارى بکەم Icon_minitime

Back to top Go down
 
زەکەریا: حەزدەکەم لە فیلمێکى سینەماییدا یان لەدرامایەک بەشدارى بکەم
Back to top 
Page 1 of 1

Permissions in this forum:You cannot reply to topics in this forum
Kurdish Friendhood :: Hawali Asterakan-
Jump to: