له میانه‌ی یارییه‌كانی هه‌فته‌ی یه‌كه‌می خوولی لالیگای ئیسپانی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه چه‌ند یارییه‌ك ئه‌نجام دران،،،یانه‌ی ئۆساسۆنا میوانداری یانه‌ی ڤیاڕیالی كرد له‌سره یاریگای ڕیڤۆ دی ناڤارا له شاری بامیلۆنا به ناوبژیوانیه‌تی فێرناندۆ فیتنێس،،،یانه‌ی ڤیاڕیال كه‌وا خۆی ئاماده كردووه بۆ ڕكابه‌ری كردنی له‌سه‌ر جامی خوولی ئیسپانی بۆ ئه‌م وه‌رزه نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بهێنێت وه هه‌ردوولا به خاڵێك ڕازی بوون وه یارییه‌كه به ئه‌نجامی یه‌ك گۆڵ بۆ هه‌ردوولا كۆتایی پێهات سه‌ره‌تا یاریزانی یانه‌ی ڤیاریال سانتی كازۆرلا گۆڵی یه‌كه‌می بۆ یانه‌ی ڤیاڕیال له خووله‌كی 30ـدا تۆمار كرد به‌ڵام دواتر ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ئۆساسۆنا پاندیانی گۆڵی به‌رامبه‌ر بوونی تۆمار كرد وه به‌م شێوه‌یه یارییه‌كه كۆتایی پێهات،،،له یارییه‌كی تردا یانه‌ی مه‌له‌گا میوانداری یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی كرد له‌سه‌ر یاریگای لا ڕۆزالیدا به ناوبژیوانیه‌تی سێزار فێرناندێز وه له‌م یارییه‌دا یانه‌ی مه‌له‌گا توانی به ئه‌نجامێكی گه‌وره له یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید بباته‌وه وه توانی سێ گۆڵی لێ تۆمار بكات بێ ئه‌وه‌ی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی هه‌بێت له یارییه‌كه‌دا گۆڵه‌كان له ڕێگه‌ی یاریزانان نه‌بیل به‌ها له خووله‌كی 33ـدا دواتر یاریزان مانۆ و تۆرێس له خووله‌كه‌كانی 60 و 89ـدا گۆڵی دووه‌م و سێیه‌می یانه‌كه‌یان تۆمار كرد،،،به‌مه‌ش هه‌ردوو یانه پاڵێوراوه‌كان نه‌یانتوانی سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بهێنن له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیان.
ئه‌تله‌تیكۆ بیلباو 1 - 0 ئیسپانیۆل
ڕیال مایۆركا 2 - 0 خیرێز
ڕاسینگ دی سانتاندێر 1 - 4 خێتافی