ladydiana
Posts : 903 Join date : 2009-08-12
| Subject: sharbati mawzh badasti xot bika.... Tue Sep 01, 2009 4:56 am | |
| بۆ ئەوەی شەربەتێكی خۆماڵی بەدەستی خۆمان و لە ماڵی خۆمانەوە درووست بكەین دەتوانین لەم چەند كەرستە و رێگایانە شەربەتێكی مێووژی نایاب درووست بكەین : كەرستەكان - نیو كیلۆ مێووژی باش - (10) گلاس ئاو - (1) كیلۆ شەكر - دەرمانی رەنگی مێووژ (نیو كەوچك چای)! لەم كەرستانەی سەرەوە دەتوانیت بە سادەترین شێوە شەربەتەكە درووست بكەیت : - سەرەتا مێووژەكە جوان پاك بكەرەوە و بە ئاو بیشۆ. - (10) پەرداخ ئاوەكە بهێنە و مێوژەكە بخەرە ناو ئاوەكە، بۆ ماوەی (4) كاتژمێر لێیگەڕێ تاوەكو مێوژەكە وەك ترێ گەورە دەبێ. - ئینجا لەناو پێژنگێكی پاك ئاو و مێوژەكە بپازنە بۆ ئەوەی دەنكە گەورەكانی مێوژەكە جیابكرێتەوە. - پاشان ئەو ئاوەی مێوژەكەی تیایدایە لەگەڵ مێوژەكە بخەرە ناو ئامێری خەڵاتە، تا مێوژەكان تەواو ورد دەبن. ئینجا شەكرەكەی تێبكە بۆ ئەوەی تەواو تێكەڵ بێ. - دواتر رەنگی مێوژەكەی تێبكە و بۆ ئەوەی رەنگەكە وەربگرێت، پاشان بۆ ماوەی (1) كاتژمێر جێبهێڵە، بۆ ئەوەی تەواو رەنگەكە وەبگرێت. - لە دوا هەنگاودا جیاككردنەوەیەكی تەواوی دەوێت، ئەمەش بەهۆی پارچە قوماشێكی كون بچووكی تیادا بێ، وەك (قوماشی رەفتە)، بۆ ئەوەی ئاوی مێووژەكە بە تەواوەتی پاك بكرێتەوە. - دواتر دەتوانن ساردی بكەن و نۆشی بكەن!
| |
|
ladydiana
Posts : 903 Join date : 2009-08-12
| Subject: Re: sharbati mawzh badasti xot bika.... Tue Sep 01, 2009 4:57 am | |
| | |
|
Aram
Posts : 460 Join date : 2009-08-15 Age : 37 Location : Hawler
| Subject: Re: sharbati mawzh badasti xot bika.... Tue Sep 01, 2009 9:41 pm | |
| har zor ba dlma...zorm haz law sharbataya.... | |
|
Blue Moon Admin
Posts : 266 Join date : 2009-08-09 Age : 33 Location : Suleymaniye
| Subject: Re: sharbati mawzh badasti xot bika.... Wed Sep 02, 2009 7:40 am | |
| dastt xosh mnish zorm 7az la sharbati mewja | |
|
ladydiana
Posts : 903 Join date : 2009-08-12
| Subject: Re: sharbati mawzh badasti xot bika.... Fri Sep 04, 2009 7:59 am | |
| supas bo ew6 u no6i gyantan bet... | |
|
Sponsored content
| Subject: Re: sharbati mawzh badasti xot bika.... | |
| |
|