کارلۆس پویۆل به‌رگریکار و کاپتنی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه دوودڵه له‌نوێکردنه‌وه‌ی بۆنده‌که‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌که‌ی،پویۆل که‌ماوه‌ی 13 ساڵه بۆ یانه‌ی بارسا یاری ده‌کات و زۆربه‌ی نازناوهکهکانی له‌گه‌ڵ یانه‌که‌ی به‌ده‌ستهێناوه له‌وانه(خولی ئیسپانی،خولی یانه پاڵه‌وانه‌کان،جامی سوپه‌ری ئه‌وروپی،جامی سوپه‌ری ئیسپانی،جامی شای ئیسپانی)،پویۆل پێی وایه بوونی ڕافاێل مارکێز و جێرارد پیکی و دیمیتری چیگرێنیسکی یاریزانی نوێی به‌رشه‌لۆنه هه‌روه‌ها(مارک مونیسیا)ـی یاریزانی ڕیزی لاوانی یانه‌که که‌به‌م دوایه بۆ پێکهاته‌ی یه‌که‌م بانگکراوه چانسی یاریکردنی پویۆل که‌متر بکه‌نه‌وه له‌ئه‌گه‌ری نوێکردنه‌وه‌ی بۆنده‌که‌ی بۆ چه‌ند ساڵێکی دیکه،به‌ڕێوه‌به‌ری کاره‌کانی له‌و باره‌یه‌وه وتی”کارلۆس په‌له‌ی نیه له‌نوێکردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌که‌ی،ده‌یه‌وێت بزانێت تا چ ڕاده‌یه‌ک گواردیۆلا گرنگی به‌پێگه‌ی پویۆل ده‌دات،چونکه خوان لاپۆرتا پێ باش نیه بۆنده‌که تاکو کۆتای ژیانی بێت یاخود له پێنج ساڵ که‌متر نه‌بێت،لاپۆرتا ده‌یه‌وێت بۆ دوو وه‌رزی دیکه بۆنده‌که نوێ بکه‌نه‌وه”.
کارلۆس پویۆل که له‌ماوه‌ی ڕابردوودا یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی داوایان کرد و نیازی گرێدانی بۆندێکیان له‌گه‌ڵی هه‌بوو،به‌ڵام پویۆل ئه‌وه‌ی ڕه‌تکرده‌ووه که‌له یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ده‌ربچێت بۆ هیچ یانه‌یه‌کی تر،تاکه یانه که پویۆل هیوای وایه یاری لێبکات له‌ئه‌گه‌ری ده‌رچوونی له‌به‌رشه‌لۆنه یانه‌ی ئه‌یسی میلانه،چونکه پێش دوو ساڵ به‌هه‌مان شێوه پویۆل وتی”هه‌رگیز یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه جێناهێڵم،تاکه یانه‌ش له‌ئه‌گه‌ری جێهێشتنی به‌رشه‌لۆنه ڕووی لێبکه‌م یانه‌ی ئه‌یسی میلانه”.
پویۆل که‌له ساڵی 2003 ـه‌وه کاپتنی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌یه داوای کردووه که شاره‌ی کاپتنی به‌رشه‌لۆنه‌ی لێوه‌ربگیرێته‌وه و بدرێت به چاڤی هێرناندیز یان ڤیکتۆر ڤاڵدێز،چونکه ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ هه‌ڵکشانی ته‌مه‌ندا(ئێستا 31 ساڵه)شوێنگروهیهکی لاو هه‌بێت بۆسه‌رکردایه‌تی کردنی به‌رشه‌لۆنه.