ریكاردۆ كاكای به‌ڕازیلی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی له‌هێرشبه‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین ده‌ترسێت.
له‌میانی لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی "DPA" ریكاردۆ كاكای به‌ڕازیلی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی سه‌رسامی خۆی به‌تواناو ئاستی هێرشبه‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین ده‌ربڕی و به‌مه‌ترسی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی وولاته‌كه‌ی له‌قه‌ڵه‌میدان.
یاریزانی ناوبراو ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند كه‌هه‌ریه‌كه‌له "میسی و تێفێز و ئه‌گویرۆ" سێ هێرشبه‌ری مه‌ترسیداری ئه‌رجه‌نتینن و توانایان هه‌یه هه‌ر یاریه‌ك له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان كۆتایی بهێنن.
ووتیشی "جگه‌له‌وه ئه‌رجه‌نتین له‌ته‌واوی هێڵه‌كانی تردا بێ كه‌م و كوڕییه‌و سه‌رجه‌میان یاریزانی ئاست به‌رز و به‌توانان.