[center]
وشه‌ی (الشیاطین) کۆکراوه‌ی (شیاطین) ه‌و له‌سه‌ر وه‌زنی (فیعال) ه‌و له (شطن): به‌واتای دورکه‌تنه‌وه یا دورکه‌وتنه‌وه له باشه هاتووه، ئه‌ویش بیروڕای ئه‌وانه‌یه که (ن) به پیتێکی بنه‌ڕه‌تی دائه‌نێن له وشه‌که‌دا ، هه‌روه‌ها یروڕایه‌کی تر هه‌یه ئه‌ڵێن: (الشیاطین) له‌سه‌ر وه‌زنی (فعلان) ه‌و له (شاط ، یشیط) ه‌وه هاتووه، به‌واتای ماندوو بوو، هه‌روه‌ها سوتێنرا، ئه‌مه‌ش بۆچونی ئه‌وانه‌یه که (ن) به‌پیتی زیاده ئه‌زانن له وشه‌که‌دا.. ئه‌زهه‌ری ده‌ڵێ: بیروڕای یه‌که‌م نزیک تره له شه‌یتانه‌وه، هه‌روه‌ها به‌شێوه‌کی گشتی : لوت به‌رزو پڕ له‌خراپه‌و سه‌رپێچی و فێڵه ، له تاوان وسته‌مدا ڕۆچووه‌و لاساره، هه‌موو تاوان بارێکی یاخی له مرۆڤ وجنۆکه‌و شه‌یتانیشدا تایبه‌تمه‌ندێتی وگشتێتی هه‌یه، به‌لاساری شه‌یتانه‌کان ده‌وتریت (عفریت)، عفریتیش خراپه‌کارو پیس و به‌ڵایه، هه‌روه‌ها جنۆکه که بگاته ئاستێک له بێ باوه‌ڕی وسته‌م و هێزو سنور به‌زاندن ، پێی ده‌وترێت: (عفریت). ئه بو عومه‌ری کوڕی عه‌بدالبر ده‌ڵێ: جنۆکه لای زانایانی زمان دابه‌ش کراوه بۆ چه‌ند ئاستێک: ئه‌گه‌ر باسی جنۆکه‌ی ئاسایی بکه‌ن ، ده‌ڵێن (جنی) ، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان ئه‌وه بێ که‌له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا نیشته جێیه پێی ده‌ڵێن ده‌ڵێن (عامر) ، ئه‌وه‌ی خۆی پشانی منداڵ ده‌دات پێی ده‌ڵێن (أرواح) ، ئه‌گه‌ر خراپ و پیس بوو ئه‌وه (شیطان)ه ، ئه‌گه‌ر له‌وه خراپتر بوو ئه‌وا (مارد)ه له‌م پله‌یه‌ش به‌رز بۆوه ئه‌وه (عفریت)ه ، گه‌وره‌ی هه‌موو جنۆکه‌کانیش (إبلیس)ه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: {فَسَجَدُوا إِلَّا إِبْلِيسَ كَانَ مِنَ الْجِنِّ فَفَسَقَ عَنْ أَمْرِ رَبِّهِ} (50) الکهف.. واته: (هه‌موو کڕنوشیان برد جگه له ئیبلیس نه‌بێت که‌له پێڕی جنۆکه‌کان بوو بۆیه له‌فه‌رمانی په‌روه‌ردگاری ده‌رچوو) ، (إبلیس) وه‌زنه‌که‌ی (إفعیل) ه‌و له (إبلاس)ه‌وه وه‌رگیراوه، به‌واتای (بێ هیوایی له‌به‌زه‌یی خوای گه‌وره) دێت.. ئیبن عباس ده‌فه‌رموێت: (ئیبلیس خوای گه‌وره بێ به‌ری کرد له چاکه‌و کردی به شه‌یتانی نه‌فره‌ت لێکراو، وه‌ک سزایه‌ک بۆ له ڕێ لادانه‌که‌ی )، هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: ئیبلیس پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و تاوانه بکات ناوی (عه‌زازیل) بووه ، له دانیشتوانی سه‌ر زه‌وی بووه ، ئه‌مه‌ش وای لێکرد خۆی به‌گه‌وره بزانێ وفیز په‌یدا بکات، له تاقمێکیش بووه ناوی (جنۆکه )بووه. ئیبن عه‌باس ده‌فه‌رموێت: له فریشته‌کاندا به‌شێک هه‌بوون پێیان ده‌وترێ جنۆکه (الجن) ئیبلیس یه‌کێک له‌وان بوو، نێوانی ئاسمان و زه‌وی به‌ڕێوه ده‌برد به‌لآم گومڕا بوو خواش کردی به شه‌یتانی نه‌فره‌ت لێکراو. حه‌سه‌ن ده‌ڵێ: ئیبلیس هه‌رگیز یه‌کێک نه‌بووه له فریشته‌کان به‌ڵکو بنه‌ڕه‌تی (أصل) جنۆکه بووه، وه‌ک چۆن ئاده‌م بنه‌ڕه‌تی (أصل)ی مرۆڤه.. وته‌ی په‌سه‌ند خودا باشتر ده‌یزانێت، ئه‌و وته‌یه که ئیبن زه‌ید ووتویه‌تی: له ڕاستیدا ئیبلیس باوکی جنۆکه‌یه، وه‌ک چۆن ئاده‌م باوکی مرۆڤه، به‌ڵگه بۆئه‌مه‌ش خوای میهره‌بان له قورئاندا بۆی باس کردوین که ئیبلیس دروست کراوه له ئاگرێکی بڵێسه دار، به‌ڵام فریشته‌کان له شتێکی له‌و جۆره دروست نه‌کراون، به پێی ئاماژه قورئانیه‌کان، هه‌روه‌ها به‌م پێیه ئیبلیس له جنۆکه‌یه، جا شیاو نیه که ڕه‌چه‌ڵه‌کی بده‌ینه پاڵ بنچینه‌یه‌کی تر که خوا باسی نه‌کردبێ، له‌لایه‌کی تره‌وه شه‌یتان وه‌چه‌ی هه‌یه به‌ڵام فریشته نه‌وه‌یان نیه. ئایا زانست به بێ کردار سودی هه‌یه؟ نه‌خێر، جارێکی تر نه‌خیر، به‌ڵکو ده‌بێت به به‌ڵگه‌یه‌ک به‌سه‌ر خاوه‌نه‌که‌یه‌وه تا رۆژی دوایی ، ئا لێره‌وه پاش خۆبه گه‌وره زانینی ، فه‌رمانی په‌روه‌ردگار ده‌رچوو به ده‌رکردن ونه‌فره‌ت لێکردنی ، وه‌کو خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: {قَالَ فَاخْرُجْ مِنْهَا فَإِنَّكَ رَجِيمٌ{34} وَإِنَّ عَلَيْكَ اللَّعْنَةَ إِلَى يَوْمِ الدِّينِ{35} الحجر.. واته: (خوا فه‌رمووی : چونکه له‌فه‌رمانی من سه‌رپێچیت کرد ده‌بێت له‌م شوینه نه‌مێنیت (که به‌هه‌شت یا ئاسمانه ) که‌واته ده‌رچۆ لێره، چونکه به‌ڕاستی تۆ نه‌فرین لێکراویت، به‌ڕاستی نه‌فرینی خوات له‌سه‌ره تا ڕۆژی دوایی)..پاشان ئیبلیس ده‌رکرا له به‌هه‌شت ، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی خۆ به‌گه‌وره زانین وکڕنوش نه‌بردنی بۆ ئاده‌م، ئه‌وجا ئاده‌م نیشته جێ بوو له به‌هه‌شتدا پێش ئه‌وه‌ی ئیبلیس دابه‌زێ بۆسه‌ر زه‌وی، خوای گه‌وره له‌م باره‌یه‌وه ده‌فه‌رموێت: {وَقُلْنَا يَا آدَمُ اسْكُنْ أَنتَ وَزَوْجُكَ الْجَنَّةَ وَكُلاَ مِنْهَا رَغَداً حَيْثُ شِئْتُمَا وَلاَ تَقْرَبَا هَـذِهِ الشَّجَرَةَ فَتَكُونَا مِنَ الْظَّالِمِينَ{35} فَأَزَلَّهُمَا الشَّيْطَانُ عَنْهَا فَأَخْرَجَهُمَا مِمَّا كَانَا فِيهِ وَقُلْنَا اهْبِطُواْ بَعْضُكُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّ وَلَكُمْ فِي الأَرْضِ مُسْتَقَرٌّ وَمَتَاعٌ إِلَى حِينٍ{36} البقرة. .. واته: (ئینجا ووتمان : خۆت وهاوسه‌رت له‌م به‌هه‌شته‌دا ژیان به‌رنه‌سه‌رو نیشته‌جێ بن وله‌هه‌ر کوێ حه‌ز ده‌که‌ن بخۆن وبخۆنه‌وه به تێر‌و ته‌سه‌لی، به‌ڵام نزیکی ئه‌م دره‌خته مه‌که‌ون (دره‌ختێکیان بۆ تاقیکردنه‌وه لێ قه‌ده‌غه‌کرا) ئه‌گه‌ر نا ده‌چیته ڕیزی سته‌م کارانه‌وه ، شه‌یتان (فرسه‌تی لێ هێنان و) له خشته‌ی بردن (وای لێکردن له‌به‌روبوومی دره‌خته قه‌ده‌غه‌کراوه‌که بخۆن) و له‌و شوێنه (خۆش و پڕ له‌نازو نیعمه‌ته) به‌ده‌رکردنی دان، ئه‌وسا پێمان ووتن: (مادام سه‌رپێچیتان کرد ئیتر لێره جێتان نابێته‌وه ) ده‌بێ دابه‌زنه خواره‌وه بۆ سه‌ر زه‌وی جا (له‌وێ) هه‌ندێکتان دوژمنی هه‌ندێکتان ده‌بن (شه‌یتان دوژمنی ئێوه‌یه‌و به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌دات دوژمنایه‌تی له نێوانتاندا به‌رپابکات) ، تاماوه‌یه‌کی دیاری کراو نیشته‌جێ ده‌بن له زه‌ویداو له‌نازو نیعمه‌ته‌کان سود وه‌رده‌گرن و به‌هره‌مه‌ند ده‌بن). دیاره که ئیبلیس له‌گوێ ڕایه‌ڵی خوا لای دان ، چونکه ته‌نها ئه‌و کڕنوشی بۆ ئاده‌م نه‌برد، ئاماده‌ش نه‌بوو کڕنوشی بۆ ببات ئیتر به‌نه‌فره‌ت کرا، پاش ئه‌مه دوژمنایه‌تی په‌یدابوو له نێوان شه‌یتان (نه‌فره‌تی خوای لێ بێت) و ئاده‌م (سڵاوی خوای لێ بێت) ، جا شه‌یتان بیری له تۆڵه سه‌ندنه‌وه کرد له ئاده‌م و نه‌وه‌کانی ، پیلانێکی پیس و پڕ فێڵی داڕشت و هاته گۆ، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: {قَالَ رَبِّ فَأَنظِرْنِي إِلَى يَوْمِ يُبْعَثُونَ{36} الحجر.. واته: (شه‌یتان ووتی: په‌روه‌ردگار ، مۆڵه‌تم بده ، هه‌تا ئه‌و ڕۆژه‌ی هه‌موان زیندوو ده کرێنه‌وه).. خوای گه‌وره وه‌ڵامی ئه‌م داواکاریه‌ی دایه‌وه، له‌به‌ر حیکمه‌تێک که خوا خۆی ده‌زانێ وپێی فه‌رموو: {قَالَ فَإِنَّكَ مِنَ الْمُنظَرِينَ{80} إِلَى يَوْمِ الْوَقْتِ الْمَعْلُومِ{81} ص.. واته: خوا فه‌رمووی : باشه تۆ له مۆڵه‌ت دراوانی ، تا ڕۆژو کاتی دیاری کراو. ئایا ده‌بێ حیکمه‌تی دروست بوون و هێشتنه‌وه‌ی ئیبلیس چی بێ تا ڕۆژی دوایی له کاتێدا نه‌فره‌ت لێ کراوه ؟؟!! ..