باوه‌ڕ به‌قه‌ده‌ر قه‌ده‌ر واتا زانیارى خواى گه‌وره به‌دروستكراوه‌كان پێش دروست بوونیان .
1- مه‌به‌ست له ئیمان به‌قه‌ده‌ر :
مه‌به‌ست له‌ئیمان به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌یه متمانه‌ى ته‌واو دامه‌زراوت هه‌بێت به‌وه‌ى كه خواى گه‌وره دروستكه‌رو په‌روه‌ردگارو خاوه‌نى هه‌موو شتێكه ، وه هه‌ر ئه‌و ئه‌ندازه‌ى هه‌موو شتێكى دیارى كردووه به‌خێرو شه‌ڕه‌وه وه هه‌ر ئه‌ویش گومڕایى و هیدایه‌ت و به‌دبه‌ختى و به‌خته‌وه‌رى دروستكردووه ، وه ئه‌جه‌ل و ڕۆزیش هه‌ر به ده‌ستى ئه‌وه . خواى گه‌وره فه‌رموویه‌تى : (إِنَّا كُلَّ شَيْءٍ خَلَقْنَاهُ بِقَدَرٍ) (القمر – 49)
2- پله‌كانى قه‌ده‌ر :
باوه‌ڕ به‌قه‌ده‌ر ئه‌م چوار خاڵه ده‌گرێته‌وه
زانیارى : باوه‌ڕبوون به‌وه‌ى كه‌زانست وزانیارى خواى گه‌وره ده‌ورى هه‌موو شتێكى داوه به هه‌تا هه‌تایى (لِتَعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ وَأَنَّ اللَّهَ قَدْ أَحَاطَ بِكُلِّ شَيْءٍ عِلْمًا) (الطلاق – 12)
أـ نوسین و تۆماركردن : خواى گه‌وره قه‌ده‌رى هه‌موو به‌دیهێنراوانى له (لوح المحفوظ) دا
تۆماركردووه (أَلَمْ تَعْلَمْ أَنَّ اللَّهَ يَعْلَمُ مَا فِي السَّمَاء وَالْأَرْضِ إِنَّ ذَلِكَ فِي كِتَابٍ إِنَّ ذَلِكَ عَلَى اللَّهِ يَسِيرٌ) (الحج – 70)
ب ـ ویستى خوا باوه‌ڕ بوون به‌وه‌ى ویستى خوا جێبه‌جێ ده‌بێت له هه‌موو بونه‌وه‌ردا و هیچ شتێك به‌بێ ویستى خوا ڕوونادات ، ئه‌وه‌ى بیه‌وێت ده‌بێت و ئه‌وه‌ى نه‌یه‌وێت نابێت ، هیچ ڕێگرێك نییه له‌به‌رده‌م ویستى خوادا (وَرَبُّكَ يَخْلُقُ مَا يَشَاء وَيَخْتَارُ) (القصص – 68)
ج ـ دروست كردن : ئه‌ویش ئه‌وه‌یه خواى گه‌وره خالق و دروستكه‌رى هه‌موو شتێكه له‌م بوونه‌وه‌ره‌دا (اللَّهُ خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ وَكِيلٌ) (الزمر – 62)
3- ویست و هه‌ڵبژاردنى به‌نده
به‌نده ویستى هه‌ڵبژاردنى خۆى هه‌یه هه‌روه‌ك شه‌رع و واقیع به‌ڵگه‌ن له‌سه‌رى جا به‌ڵگه‌ى شه‌رع له‌سه‌ر ویستى به‌نده له‌كرده‌وه‌كانیدا : (لِمَن شَاء مِنكُمْ أَن ێسْتَقِیمَ)(التكویر – 28)
به‌ڵگه‌ى واقیع : هه‌موو مرۆڤێك كه‌ویست و تواناى هه‌یه و به‌هۆیانه‌وه هه‌ر شتێكى بوێت ئه‌یكات و نه‌یه‌وێت نایكات ، وه مرۆڤ جیاوازى ئه‌كات له‌نێوان ئه‌و شتانه‌ى كه به‌ویستى خۆى ئه‌یانكات وه‌ك ڕۆیشتن و هه‌ستان و دانیشتن ، له‌نێوان ئه‌و كارانه‌ى كه به‌ویستى خۆى ئه‌نجامیان نادات وه‌ك كه‌وتنه خواره‌وه‌و نه‌خۆشى . وه ویست و تواناى به‌نده‌ش به‌ستراوه به‌ویست و تواناى خواوه، خواى گه‌وره فه‌رموویه‌تى : (وَمَا تَشَاؤُونَ إِلَّا أَن يَشَاء اللَّهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ) (التكوير – 29)
گرتنه به‌رى هۆكاره‌كان
هۆكار گرتنه به‌ر به‌وشێوه‌یه‌ى كه‌شه‌رع رێى پێداوى تێك ناگیرێ له‌گه‌ڵ باوه‌ڕ بوون به‌قه‌ده‌رو پشت به‌ستن به‌خوا ، به‌ڵكو ئه‌وه له‌ته‌واویه‌تى باوه‌ڕ به‌قه‌ده‌ره وه شه‌رعیش فه‌رمانى كردووه به‌وه‌ى كه هۆكارى شه‌رعى بگرێته به‌ر و ئه‌نجام بدرێت . خه‌ڵك له‌باره‌ى هۆكار گرتنه‌به سێ جۆرن دوو لایه‌ن و مام ناوه‌ندێك : لایه‌نێكیان هۆكار ئه‌گرێته به‌ر و دڵى په‌یوه‌ست ئه‌كات پێوه‌ى ئه‌مه‌ش شیركى تێدایه .
لایه‌نێكى تریان هۆكار ڕه‌ت ئه‌كاته‌وه‌و باوه‌ڕى به‌كاریگه‌رێتى هۆكار نییه ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كه له‌ژیریدا .
مام ناوه‌ندێكه هۆكار ئه‌گرێته به‌ر و پشت به‌و خوایه ئه‌به‌ستێت كه هه‌موو هۆكاره‌كانى به‌ده‌سته ، جا هۆكاره‌كان بگره‌به‌رو دڵت ببه‌سته به‌خواوه به‌ته‌نها ، بۆ وێنه له‌باره‌ى جه‌نگین له‌گه‌ڵ دوژمنان پێویسته هۆكار بگرینه به‌رو توێشوو كه‌ره‌سته‌ى جه‌نگى و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه ئاماده بكه‌ین بۆیان چونكه خواى گه‌وره ئه‌فه‌رمووێت (وَأَعِدُّواْ لَهُم مَّا اسْتَطَعْتُم مِّن قُوَّةٍ) (الانفال – 60)
هه‌روه‌ك به‌رنامه‌و ڕێنمونیه‌كانى پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم) هه‌روابووه ، وه نابێت ڕووبه‌ڕووى دوژمنان بینه‌وه به‌بێ كه‌ره‌سته‌و توێشوو به بیانوى پشت به‌ستن به خوا‌و ئیمان بوون به‌قه‌ده‌ر .
قه‌ده‌غه‌كردنى ڕۆچوون له باسى قه‌ده‌ر
ئیسلام نه‌هى كردووه له زۆر قسه‌كردن له قه‌ده‌رو قوڵبونه‌وه له‌گه‌ڕان به‌دواى وورده‌كاره‌كانیدا چونكه ئه‌مه توشى سه‌رسامى و گومانت ده‌كات و سه‌رت لێ ئه‌شێوێنێت ، له‌فه‌رمووده‌یه‌كدا هاتووه كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ڕۆژێكیان هاته ده‌ره‌وه خه‌ڵكى باسى قه‌ده‌ریان ده‌كرد ، سوربوویه‌وه له توڕه‌یدا ئه‌تووت ده‌نكه هه‌نار ته‌قیوه به‌ده‌م و چاویدا فه‌رمووى : (ئه‌وه چیتانه كتێبه‌كه‌ى خوا ده‌كه‌ن به‌گژ یه‌كدا ئابه‌مه میلله‌تانى پێش ئێوه له‌ناو چوون) (رواه أحمد). كه‌وابوو واجبه له ئاستى ده‌قه شه‌رعیه‌كاندا بوه‌ستین و زیاده ڕه‌وى نه‌كه‌ین .
به‌رهه‌مه‌كانى باوه‌ڕ به قه‌ده‌ر
بڕوابوون به قه‌ده‌ر به‌روبومى زۆرى هه‌یه له‌وانه :-
1ـ بڕوابوون به قه‌ده‌ر مرۆڤ هان ده‌دات بۆ كاركردن به چوست و چالاكى و هه‌وڵدان و به‌ره‌و پێش چوون به دامه‌زراوى و یه‌قینه‌وه له‌به‌ر ئه‌و ئیمانه‌ى كه هه‌یه‌تى و ئه‌زانێ كه خوا نایه‌وێ تووشى زیانى بكات و نایه‌وێ هه‌ڵه‌ى پێ بكات بۆ ئه‌وه‌ى تووشى زیان ببێت .
2ـ بڕوابوون به قه‌ده‌ر هۆیه‌كه بۆ به‌هێزى متمانه بوون و پشت به‌ستن به‌خوا .
3ـ هۆیه‌كه بۆ له‌ناو بردنى ڕق و ئیره‌یى و فیز و له‌خۆبایى بوون .
4ـ ئه‌م باوه‌ڕه هۆیه‌كه بۆ حه‌سه‌نه‌وه‌و دڵ ئارامى و خۆ ڕاگرى له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ى دێنه ڕێت ، وه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رمووێت : (كارى ئیماندار سه‌یره هه‌مووى خێره بۆى ، ئه‌مه‌ش بۆ كه‌س نییه بۆ ئیماندار نه‌بێت ، گه‌ر تووشى خۆشى هات سوپاسى خوا ئه‌كات له‌سه‌رى و ئه‌بێت به‌خێر بۆى وه‌گه‌ر تووشى به‌ڵاو ناڕه‌حه‌تى هات ئارام ئه‌گرێت هه‌ر خێره بۆى) (رواه مسلم) .
5ـ بڕوابوون به‌قه‌ده‌ر ئه‌بێته هۆى گه‌شه‌كردنى ڕه‌وشتى به‌خشنده‌یى و لێبورده‌یى .