پسپۆڕانی بواری شێرپه‌نجه له‌ڕاپۆرتێكدا دوێنێ 25/8 رایانگه‌یاند: جگه‌ره‌كێشان له‌ساڵی دهاتوودا 6 ملیۆن كه‌س به‌هۆی توشبووونیان به‌شێرپه‌نجه‌و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و داخرانی بۆرییه‌كانی سنگ و كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشی تر ده‌كوژێت.
به‌پێی خه‌مڵاندنی پسپۆڕانیش له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا ده‌یه‌كی حاڵه‌ته‌كانی مردن به‌هۆی جگه‌ره‌كێشانه‌وه‌یه‌و ته‌نها له‌ساڵێكدا 5 ملیۆن و نیو كه‌س ده‌كوژێت و ئه‌و ژماره‌یه‌ش له‌زیادبووندایه به‌شێوه‌یه‌ك به‌هاتنی ساڵی 2020 ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌داستدانی ساڵانه‌ی مرۆڤ به‌هۆی جگه‌ره‌كێشانه‌وه ده‌گاته 7 ملیۆن كه‌س و به‌هاتنی 2030 یش ئه‌و ژماره‌یه بۆ 8 ملیۆن كه‌س به‌رزده‌بێته‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه دوو رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه‌تێكڕای ژماره‌ی جگه‌ره‌كێش له‌وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی وه‌ك ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاو به‌ریتانیاو ژاپۆن له‌ماوه‌ی 4 ده‌یه‌ی رابردوودا كه‌می كردووه‌و له‌به‌رامبه‌ردا ژماره‌ی جگه‌ره‌كێشان له‌زۆربه‌ی وڵاته تازه پێگه‌یشتووه‌كان زیادیكردووه.