یەكەم ئەلبومی كوردیی گۆرانیبێژی ناسراو ئیبراهیم تاتڵیساس بەناوی "ژنی لەگەڵ باراندا هاتوو" لە ئێستاوە شایەنی ئەوەیە خەڵاتی "قەوانی زێڕین"ی بدرێتێ.
بەپێی هەواڵێكی ژمارەی ئەمڕۆی ڕۆژنامەی "میللیەت"، لە ماوەی 15 ڕۆژدا 135 هەزار دانە لە ئەلبومی كوردیی تاتڵیساس فرۆشراوە.
"ژنی لەگەڵ باراندا هاتوو"ی تاتڵیساس لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا یەكەم ئەلبومە لەتوركیا لە فرۆشتندا سنووری سهد ههزار دانەی تێپەڕاندبێتو هەر لە ئێستاوە خەڵاتی "قەوانی زێڕین"ی مسۆگەر كردووە كە لەلایەن كۆمەڵەی بەرهەمهێنەرانی موزیك (MÜYAP)وە بەپڕ فرۆشترین ئەلبومی ساڵ دەدرێت.
ئەم ئەلبومەی تاتڵیساس سیانزه گۆرانی لە خۆ دەگرێتو ناوهكهشی "ژنی لەگەڵ باراندا هاتوو"، یەكێكه لە گۆرانییەكانی ئهلبومهكهو لەوەوە هاتووە ڕۆژێكی باراناوی تاتڵیساس لە ئۆتۆمبیلی خۆیدا لە وێستگەیەكی بوس ڕاوەستاوە و ژنێك هاتووە جامی ئۆتۆمبیلەكەی پاك كردۆتهوه.