ژنان به‌ناوی مۆده‌وه ته‌ندروستی خۆیان ئه‌خه‌نه مه‌ترسیه‌وه.
توێژینه‌وه‌یه‌كی ئاماری له سه‌ر زیاتر له 2000 كه‌س ده‌ریخستووه كه ته‌قریبه‌ن له كۆی هه‌ر 10 ئافره‌ت 4ئافره‌تیان پێڵاو و قۆنه‌ره‌یه‌ك ده‌كرن كه ئه‌زانن ئه‌ندازه‌ی پێی خۆیان نییه و بۆ ئه‌وان موناسب نیه.
ئه‌نجومه‌نی پزیشكانی پێ كه ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ی ئه‌نجام داوه رئاشكرایكردووه كه له 37% ژنان پێڵاوگه‌لێك له‌پێ ده‌كه‌ن كه به له پێكردنی هه‌ست به ئاسووده‌ییش ناكه‌ن، به‌ڵام ته‌نیا له‌به‌ر مۆده‌كه‌ی و جوانی پێڵاوه‌كه ده‌یكرن.لبه‌ر ئه‌وه نزیكه‌ی له سه‌دا 80% ئافره‌تان دانین به‌و راستیه‌دا ناوه كه به ده‌س گرفت گه‌لێكی وه‌ك بزماره‌و ئازاری نینۆكه‌وه ده‌ناڵێنن.
له 17% ی پیاوانیش دانیان به كرینی پێڵاوی نه‌گونجاودا ناوه.
پزیشكه پسپۆره‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه هه‌رچه‌نده پێڵاو‌و قۆنه‌ره ی پاشنه به‌رز گرفتی ته‌ندروستی جه‌سته‌یی بۆ ئافره‌تان دروست ده‌كه‌ن، به‌ڵام پێڵاوی به‌رینیش دیسان گرفتی زۆر گه‌وره به‌دوای خۆیاندا ده‌هێنن،چونكه ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی كه پێ له پێڵاو‌و قۆنه‌ره‌كانیاندا به‌ره‌و پێشه‌وه بجوڵێت و په‌نجه‌كانی پێ شوێنی خۆیان نه‌گرن.
ئه‌وان پێیان وایه كه خراپترین پێڵاو پێڵاوه پشت یان پێشه‌وه به‌ستراون كه ته‌واوی پێ داناپۆشن.ئه‌م پزیشكانه هه‌روه‌ها ئامۆژگاری ژنان ده‌كه‌ن كه له‌كاتی پێلاو له پێ كردن‌دا پێڵاوی پاژنه كورتی(كه‌متر له چوارسانتی مه‌تر)هه‌ڵبژێرن.