Blue Moon Admin
Posts : 266 Join date : 2009-08-09 Age : 33 Location : Suleymaniye
| Subject: ئه‌وانه‌ى نه‌خۆشی (ره‌بۆ)یان هه‌یه ئه‌گه‌ر به‌رِۆژوو ببن زۆرێك لـــه نیشانه‌كانیان نامێنێت Sun Aug 23, 2009 10:26 am | |
| كاوه فه‌ره‌ج سه‌عدون) پزیشكى پسپۆرِى نه‌خۆشییه‌كانى سنگ و كۆئه‌ندامى هه‌ناسه ده‌ڵێت: "نه‌خۆشى ته‌نگه نه‌فه‌سى (ره‌بو - Asthma) به‌هۆى توێژینه‌وه‌ى زانستییه‌وه سه‌لماوه كه ئه‌م نه‌خۆشانه ئه‌گه‌ر به‌به‌رده‌وامى به‌رِۆژوو ببن ئه‌وا زۆرێك له نیشانه نارِه‌حه‌ته‌كانى ئه‌م نه‌خۆشییه (وه‌ك: كۆكه و ته‌نگه‌نه‌فه‌سى و خیزه‌ى سه‌رسنگ) تێیاندا باشتر ده‌بێت یان به ته‌واوه‌تى نامێنێت"..
÷: گرنگیى رۆژوو و كاریگه‌ریی به‌گشتى بۆ سه‌ر له‌شى مرۆڤ چییه؟
د. كاوه فه‌ره‌ج: سه‌باره‌ت به كاریگه‌ریی رۆژووگرتن له رووى زانستییه‌وه سه‌لماوه كه چه‌ندین سوودى بۆ له‌شی مرۆڤ هه‌یه له‌وانه: (ئیسراحه‌تێكى فیسیۆلۆژییه بۆ هه‌موو ئه‌ندامه‌كانى له‌ش له كاره هیلاك كه‌ره‌كانى وه‌ك هه‌رسكردنى خۆراك و پاشان سه‌رفكردن و كۆكردنه‌وه‌ى ئه‌م خۆراكه، هه‌روه‌ها ده‌ركردنى ئه‌و ژه‌هرانه‌ى كه له‌گه‌لڕ خواردنه‌كانماندا دێنه له‌شمانه‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌ركردنى ژه‌هر و پاشماوه‌كان له له‌ش بۆ ده‌ره‌وه، هیچ كردارێكیش نییه كه هاوشێوه‌ى رۆژوو بێت و هه‌ل بدات به خانه‌كان و ئه‌ندامه‌كانى له‌ش تاوه‌كو له‌م ژه‌هرانه رزگاریان ببێت، زۆرێك له زانایانیش روونیان كردۆته‌وه كه له‌كاتى رۆژوودا ژه‌هره كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان و پاشماوه‌كان و میكرۆبه زیانبه‌خشه‌كان له ریخۆڵه‌كاندا ده‌كرێنه ده‌ره‌وه، كه هه‌موو له‌ش لێیان پاك ده‌كرێته‌وه به‌ته‌واوه‌تى، به‌ڵام له‌گه‌لڕ پاراستنى ته‌واوى هه‌موو شانه و خانه‌كاندا به‌گشتى و خانه رێزدار و گرنگه‌كان به‌تایبه‌تى (وه‌ك خانه‌كانى: مێشك و كۆئه‌ندامى ده‌مار و كوێره رژێنه‌كان و خانه‌كانى جگه‌ر). هه‌روه‌ها رۆژوو كاریگه‌ریی گه‌وره‌ى هه‌یه بۆ نوێبوونه‌وه‌ى خانه‌كانى له‌ش. زاناى ئه‌مریكى (ئابتۆن سنكلێر) ده‌ڵێت: "گه‌وره‌ترین شتێك كه رۆژوو ده‌مانداتآ، بریتییه له پله و ئاستێكى نوآ له ته‌ندروستی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى زۆربه‌ى ئه‌ندامه‌كان تێیدا نوآ ده‌بنه‌وه كه ده‌بێته هۆى باشتربوونى كار و چالاكییه‌كانیان و گورج‌وگۆل ده‌بن و، بوارێكى نموونه‌یی ده‌دات به له‌ش بۆ ئه‌وه‌ى له ژه‌هره‌كان و پاشماوه كه‌ڵه‌كه بووه‌كانى ناوى رزگارى ببێت، تاقیكردنه‌وه‌كانى هه‌ریه‌ك له (دكتۆر كارلسۆن و دكتۆر كۆند) له به‌شى فیسیۆلۆژیاى زانكۆى (شیكاگۆ) له ئه‌مریكا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه داوه كه به‌رِۆژوو بوون بۆ ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته له ته‌مه‌نى (40) ساڵیدا به‌سه بۆ ئه‌وه‌ى كه شانه‌كانى ناو له‌ش نوآ بكاته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و شانانه ده‌گێرِێته‌وه بۆ بارێكى فیسیۆلۆژى نوآ، كه له‌و باره فیسیۆلۆژیه‌ى كه‌سێك ده‌چێت كه له ته‌مه‌نى حه‌ڤده ساڵیدایه".
ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌ى كراوه له‌سه‌ر مرۆڤ و گیانداران له تاقیگه‌ى زینده‌گى زانكۆى (شیكاگۆ) كه له گۆڤارى (توێژینه‌وه‌ى زینده چالاكییه‌كان)دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، ده‌ریخستووه كه به‌رۆژوو بوونێكى (30-40) رۆژى زیادبوونێك ده‌دات به زینده چالاكییه‌كان به‌رێژه‌ى (5-6%) و، ئه‌گه‌ر بزانین كه كه‌مبوونه‌وه‌ى زینده چالاكییه‌كان یه‌كێكه له سیفه‌ته‌كانى پیربوون و چوون به‌ته‌مه‌ندا، ئه‌وا ده‌زانین كه چۆن رۆژوو به‌هۆى به‌رزكردنه‌وه‌ى رێژه‌ى زینده چالاكییه‌كان و، ده‌ركردنى ژه‌هره كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانى ناو له‌ش و پاك كردنه‌وه‌ى خوێن و، تیژكردنه‌وه‌ى هه‌سته‌كان و، باشتركردنى هه‌رس كردن و، تێكشكاندنى شانه لاواز و مردووه‌كانى و گۆرِینه‌وه‌ى به شانه‌ى نوآ و گه‌نج، به‌هۆى هه‌موو ئه‌مانه‌وه ده‌بێته هۆى گێرِانه‌وه‌ى گه‌نجێتى و جموجۆلڕ و چالاكى بۆ له‌ش و هه‌موو شانه‌كانى.
هه‌روه‌ها له رووى پزیشكییه‌وه سه‌لماوه كه رۆژوو كاریگه‌رییه‌كى پۆزه‌تیڤى هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنى زۆر نه‌خۆشى، بۆ نموونه بۆ چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆشییه توند وتیژه‌كان، به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى كه رشانه‌وه یان سكچوون یان به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمى له‌گه‌ڵدایه، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى رۆژوو بوار ده‌دات به خانه و شانه‌كانى له‌ش كه ئیسراحه‌تێكى فیسیۆلۆژى بكه‌ن (به‌تایبه‌تى گه‌ده و ریخۆڵه‌كان)، هه‌روه‌ها چانسى ئه‌وه‌یان ده‌داتآ كه له ژه‌هره‌كان رزگاریان ببێت و، سیستمى به‌رگریش له له‌شدا به‌هێز ده‌كات و واى لێده‌كات كه به‌سه‌ر هۆكاره‌كانى نه‌خۆشیدا زالڕ ببێت.
سه‌باره‌ت به به‌هێزكردنى كۆئه‌ندامى به‌رگرى له‌ش له دژى نه‌خۆشییه‌كان، هه‌ردوو دكتۆر (ریاض البیببى) و دكتۆر (احمد القاضی) له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كى تاقیكارییان له‌سه‌ر چه‌ند كه‌سێكى خۆبه‌خش ئه‌نجامدا له كاتى به‌رِۆژوو بوونیان له مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆزدا، ئه‌و كه‌سانه تاقیكردنه‌وه‌ى جۆراوجۆر بۆ خوێنیان كرا له پێش ده‌ستپێكردنى رۆژوودا، هه‌روه‌ها له كاتى مانگى ره‌مه‌زاندا و له‌پاش به‌رۆژوو بوونیش، ئه‌م تاقیكردنه‌وانه بریتى بوون له پێوانى رێژه‌ى پرۆتینه چه‌وره‌كان (Lipoproteins) له له‌شیاندا له‌گه‌لڕ چه‌ند تاقیكارییه‌كى تایبه‌ت بۆ دیاریكردنى چالاكى كۆئه‌ندامى به‌رگرى، كه ئه‌م شیكارانه بریتى بوون له دیاریكردنى ژماره‌ى خانه لیمفاویه‌كان (لیمفه خانه‌كان Lymphocytes) له خوێندا و رێژه‌ى جۆره جیاوازه‌كانیان له‌گه‌لڕ یه‌كتریدا و، راده‌ى باشبوونى هه‌ڵسان به كاره‌كانیان، ئه‌مانه له‌گه‌لڕ پێوانى رێژه‌ى دژه ته‌نه‌كان و دژه میكرۆبه‌كان له له‌شدا (Antibodies).
ئه‌م تاقیكردنه‌وانه كاریگه‌رییه‌كى ئیجابى و سوودبه‌خشى ئاشكرایان بۆ رۆژوو ده‌رخست، چونكه بینییان كه پێوه‌رى چالاكى خانه لیمفییه‌كان ده‌ریخست كه ئه‌م خانانه (10) ئه‌وه‌نده چالاكتر بوون، له‌گه‌لڕ ئه‌وه‌شدا كه ژماره‌ى ئه‌م خانانه وه‌ك خۆى مابووه‌وه، به‌ڵام بینییان كه رێژه‌ى ئه‌و خانانه‌ى كه به‌رپرسن له به‌رگریكردنى نه‌خۆشى (واته لیمفه خانه‌ى جۆرى (T) T-Lymphocytes) ژماره‌یان له‌چاو جۆره‌كانى تر زۆر زیادى كرد، هه‌روه‌ها له‌گه‌لڕ زیادكردنێكى كه‌م له یه‌كێك له جۆره‌كانى پرۆتین له خوێندا (IGE)، كه یه‌كێكه له‌و گروپه پرۆتینانه‌ى كه دژه ته‌نه‌كان پێكدێنن له خوێندا.
هه‌روه‌ها بینییان كه ئه‌و گۆرِانكارییانه‌ى روویاندا به‌سه‌ر پرۆتینه چه‌وره‌كاندا بریتى بوو له زیادبوونى رێژه‌ى پرۆتینى چه‌ورى چرِى نزم (LDL)، له‌گه‌لڕ روونه‌دانى هیچ زیادبوونێك له جۆرى پرۆتینى چه‌ورى چرِى به‌رزدا (HDL)، كه ئه‌م گۆرِانكارییه كارگه‌رییه‌كى چالاككه‌رى هه‌یه له‌سه‌ر وه‌ڵامه به‌رگرییه‌كان له له‌شدا.
(د. عبدالباسط السید) مامۆستاى كیمیاى ژیانى له سه‌نته‌رى نه‌ته‌وه‌یی توێژینه‌وه‌كان له (قاهیره) ده‌ڵێت: "له رێى تاقیكردنه‌وه‌كانمانه‌وه گه‌یشتینه ئه‌و راستییه‌ى كه رۆژوو و كۆئه‌ندامى به‌رگرى به‌هێز ده‌كات".
ئا لێره‌وه نرخى به‌رزى رۆژوومان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌روه‌ها (د. السید) ده‌ڵێت: "له رێى تاقیكردنه‌وه‌كانمانه‌وه بۆمان ده‌ركه‌وت كه جۆرى دووه‌م له خانه‌كانى به‌رگرى كه به‌رپرسه له به‌رگرى دژى نه‌خۆشییه ڤایرۆسى و به‌كتیرییه‌كان و مشه‌خۆرییه‌كان و كه‌رِووییه‌كان و ئه‌وانه‌ى دژى خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كانن ده‌گه‌نه ئه‌وپه‌رِى هێزیان، هه‌روه‌ها جۆرێكى تری به‌رگریش هه‌یه كه تواناى خرِۆكه سپییه‌كان به‌رز ده‌كاته‌وه و پێى ده‌وترێت (خرِۆكه سپییه یارمه‌تیده‌ره‌كان)، ئێمه بینیمان كه رۆژوو هه‌موو ئه‌م جۆرانه به‌رز ده‌كاته‌وه بۆ لوتكه‌ى كاریان له دژى نه‌خۆشییه‌كان، واته (3-5) ئه‌وه‌نده‌ى رێژه‌ى پێشتریان كه دوایی به‌م رێژه‌یه ده‌مێنێته‌وه".
پاشان (د. السید) ده‌ڵێت: "ئایا رێگه‌یه‌ك و هۆكارێكى تر هه‌یه بێجگه له رۆژوو كه بتوانێت ئاوا كۆئه‌ندامى به‌رگرى له‌شى مرۆڤ به‌هێز بكات؟ كه ئه‌گه‌ر ئێمه دووربكه‌وینه‌وه له سۆزى دیندارى و، له پێوه‌رێكى زانستى پوخته‌وه سه‌یرى ئه‌م حاڵه‌ته بكه‌ین، بابزانین به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ هۆكارێكى تر نییه كه ئاوا به‌و شێوه‌یه تواناى سیستمى به‌رگرى گشتى و تایبه‌تى و ئاستى پرۆتینه به‌رگرییه‌كان له له‌شدا به‌رز بكاته‌وه بێجگه له رۆژوو، ته‌نانه‌ت ئه‌و ده‌رمانانه‌شى به‌كاردێن بۆ زیادكردنى به‌رگرى ته‌نها تایبه‌تن به یه‌ك جۆرى به‌رگرى، نه‌وه‌ك هه‌موو تواناى كۆئه‌ندامى به‌رگرى له له‌شى مرۆڤدا".
÷: ئایا گرنگیى رۆژوو به‌پێى وه‌رزه‌كان زیاد و كه‌م ده‌كات؟
د. كاوه فه‌ره‌ج: سووده پزیشكییه‌كانى رۆژوو له هه‌موو وه‌رزه‌كانى ساڵدا چونیه‌كه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كاریگه‌رییه‌كانى په‌یوه‌ندى هه‌یه به خودى خۆ گرتنه‌وه له خواردن و خواردنه‌وه و، ئه‌وه‌ى به‌پێى وه‌رزه‌كان فه‌رق ده‌كات بریتییه له ماوه‌ى رۆژووگرتن.
÷:
وەرگیراوە | |
|
Aram
Posts : 460 Join date : 2009-08-15 Age : 37 Location : Hawler
| Subject: Re: ئه‌وانه‌ى نه‌خۆشی (ره‌بۆ)یان هه‌یه ئه‌گه‌ر به‌رِۆژوو ببن زۆرێك لـــه نیشانه‌كانیان نامێنێت Sun Aug 23, 2009 9:23 pm | |
| dast xosh be barasti babateki zor basuda.........mn ka nam azani bo rabosh basha baw rejaya....... | |
|
Fairy Princess
Posts : 352 Join date : 2009-08-09 Age : 28
| Subject: Re: ئه‌وانه‌ى نه‌خۆشی (ره‌بۆ)یان هه‌یه ئه‌گه‌ر به‌رِۆژوو ببن زۆرێك لـــه نیشانه‌كانیان نامێنێت Sun Aug 23, 2009 11:16 pm | |
| dastt 5o6 moon gyan barasti babateki zor basuda... | |
|
ladydiana
Posts : 903 Join date : 2009-08-12
| Subject: Re: ئه‌وانه‌ى نه‌خۆشی (ره‌بۆ)یان هه‌یه ئه‌گه‌ر به‌رِۆژوو ببن زۆرێك لـــه نیشانه‌كانیان نامێنێت Thu Aug 27, 2009 7:15 am | |
| | |
|
ladylamis
Posts : 357 Join date : 2009-08-11 Age : 32 Location : slemani
| Subject: Re: ئه‌وانه‌ى نه‌خۆشی (ره‌بۆ)یان هه‌یه ئه‌گه‌ر به‌رِۆژوو ببن زۆرێك لـــه نیشانه‌كانیان نامێنێت Thu Aug 27, 2009 9:37 pm | |
| dast xo6 babateki zor ba6 bu | |
|
ladydiana
Posts : 903 Join date : 2009-08-12
| Subject: Re: ئه‌وانه‌ى نه‌خۆشی (ره‌بۆ)یان هه‌یه ئه‌گه‌ر به‌رِۆژوو ببن زۆرێك لـــه نیشانه‌كانیان نامێنێت Thu Sep 03, 2009 9:35 pm | |
| dast xo6 blue moon bo am babata basuda... | |
|
Sponsored content
| Subject: Re: ئه‌وانه‌ى نه‌خۆشی (ره‌بۆ)یان هه‌یه ئه‌گه‌ر به‌رِۆژوو ببن زۆرێك لـــه نیشانه‌كانیان نامێنێت | |
| |
|