ڕۆبرتۆ کارلۆس یاریزانی پێشووی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید و ئێستای یانه‌ی فه‌نارباخچه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید،به‌ڵام ئه‌مجاره وه‌کو یاریزان نا به‌ڵکو پۆستێکی ئیداری که فلۆرینتینۆ پێریز به ته‌له‌فۆن پێیڕاگه‌یاندووه که‌پۆستێکی له‌ڕیاڵ مه‌درید پێ ده‌به‌خشێت.
کارلۆس له‌دایکبووی 1973ـیه به‌م نزیکانه بۆنده‌که‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی فه‌نارباخچه کۆتای دێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید که‌پێگه‌یه‌کی تایبه‌تی هه‌یه له‌نێو دڵی هانده‌رانی ئه‌و یانه‌یه‌دا،بۆیه پێریز گه‌ڕانه‌وه‌ی کارلۆسی به‌شتێکی گرنگ زانی‌و له‌په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فۆنیدا پێی ڕاگه‌یاند دوای کۆتای هاتنی بۆنده‌که‌ت له‌گه‌ڵ یانه‌ی فه‌نارباخچه پۆستێکی ئیداری له‌یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید چاوه‌ڕوانی ده‌کات.
جێگه‌ی باسه ڕۆبێرتۆ کارلۆس له‌ساڵی 2007 دوای به‌ده‌ستهێنانی نازناوی خولی ئیسپانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی جێهێشت چونکه زۆربه‌ی کات هاوڕێی کورسی یه‌ده‌گ بوو.