به‌مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانێتیه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له‌یاریگای شه‌عبی به‌غدا، مارادۆنا بانگێشتی عێراق ده‌كرێت.
ڕۆژنامه‌ی "موئته‌مه‌ر"ی عێراقی له‌هه‌واڵێكیدا ئه‌وه‌ی بلاوكرده‌وه كه‌به‌سه‌رپه‌رشتی حكومه‌تی عێراقی و هاوكاری دوو كۆمپانیای عێراقی و ئیسپانی له‌مانگی یه‌كه‌می ساڵی داهاتوو پاڵه‌وانێتیه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له‌یاریگای "شه‌عب"ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كرێته‌وه.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی بلاوكردۆته‌وه كه‌پاڵه‌وانێتیه‌كه چوار هه‌ڵبژارده به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن كه‌پێكهاتوون له‌هه‌ریه‌كه له "ئه‌رجه‌نتین و بۆلیڤیا و پاراگوایی و عێراق".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش بلاوكراوه‌ته‌وه كه هه‌ردوو كۆمپانیاكه به‌فه‌رمی داوه‌تنامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی "دیگۆ مارادۆنا و كلاودیۆ كانیجیا"ی دوو ئه‌ستێره‌ی ناوداری ئه‌رجه‌نتین ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مه‌راسیمی پاڵه‌وانێتیه‌كه بكه‌نه‌وه.