یانەى هەولێر بۆ جارى سێیەم له‌سه‌ر یه‌ك پارێزگارى لە نازناوەکەى دەکات ویانه‌ی دهۆكیش پله‌ی سێێه‌م به‌ده‌ست ده‌هێنێت
یانەى هەولێرى پاڵەوانى دوو وەرزى رابردوو لە تۆپى پێ ، کەمێک بەر لە ئێستا دواى تێپەربوون بەسەر 120 خوولەک لە یارییەکە بەلێدانى یەکلاکەرەوەى سزا بە لێهاتووى ئەحمەد عەلى گۆڵچى بە تواناى یانەى هەولێر کەتوانى 3 لێدانى سزاى ئێجگار بەهێز بگەڕێنێتەوە، ببێتە خاوەنى سێیەم نازناو لە مێژووى تۆپى پێى عێراقى...
دواى ئەوەى لە سێ ساڵى رابردوو لەنێو یاریگاى شەهید فرەنسۆ هەریرى بۆیەکەمجار نازناوى ئەم خوولەى بەدەستهێنابوو لە ساڵى 2007 بۆجارى دووەم پارێزگارى لە نازناوەکەى کردوو لەدەرەوەى یاریگاى خۆى توانى لە یانەى زەوڕا بباتەوەو ببێتە خاوەنى دووەم جامى خوولى عێراقى ئەمساڵیش بۆ جارى سێیەم بووە پاڵەوان کوردستان و عێراق مێژوویەکى دیکە بۆ شارەکەى تۆمارکردوو سەلماندى کە تاکە یانەى ببێتە رکابەر لەگەڵ یانە بەهێزەکانى دیکەى عێراقى ، شیاوى باسە یاریزان ئەحمەد سەلاح بوو بە گۆڵکارى ساڵى 2008 - 2009 هەرچەندە لە گێمى دووەمى یاریەکەوە راهێنەر گۆڕانکارى ئەنجامدا ئەو گۆڵکارە مەزنەى خستە سەر کورسى یەدەگەوە بەهۆى پێکان
شایه‌نی وتنه دوێنی ئێواره‌ش یاری دیاری كردنی پله‌ی سێیه‌م و چواره‌م ئه‌نجام درا كه‌تیایدا یانه‌ی دهۆك توانی پله‌ی سێێه‌م له‌سه‌ر ده‌ستی یانه‌ی ئه‌مانه به‌ده‌ست بهێنێت به ئه‌نجامی گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر گۆڵه‌كه‌ش له‌ڕیگه‌ی یاریزان خالید موشیر به لێدانێكی ڕاسته‌و خۆی زۆر جوان تۆماركرا
[img:24bf]http://www.lezan.net/GetAttachment[1].jpg[/img:24bf]