دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌كانی ئیسپانیا و ئینگلته‌را بلاَویانكرده‌وه كه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه گرنگی به یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل و هێرشبه‌ری یانه‌ی مانچیسته‌رسیتی ئینگلیزی (ڕۆبینهۆ) ده‌دات و ده‌یه‌وێت له هاتن و چوونی زستانه‌ی یاریزاناندا بۆندێك له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه مۆر بكات و بیهێنێته ڕیزی یانه‌كه‌یه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی شان به‌شانی میسی و ئیبراهیمۆڤیچ یاری پێ بكات .
له چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌یدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی "ماركا" ی ئیسپانی یاریزانی به‌ڕازیلی و هێرشبه‌ری پێشووی یانه‌ی ڕِیاڵ مه‌درید (ڕۆبینهۆ) ڕایگه‌یاند كه زۆر حه‌زده‌كات له ڕیزی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه یاری بكات و خۆشحاڵ ده‌بێت كه درێسی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه بپۆشێت .
هه‌روه‌ها ڕۆبینهۆ ووتی : زۆر قورسه ئه‌گه‌ر بڵێم نه‌خێر بۆ به‌رشه‌لۆنه یاری ناكه‌م چونكه ئه‌و یانه‌یه یانه‌یه‌كی زۆر به‌هێزه و پاڵه‌وانی ئه‌وروپایه و چه‌ندین یاریزانی به‌توانای وه‌كو (شاڤی و ئینیستا و میسی و ئیبراهیمۆڤیچ) ی هه‌یه و هه‌موو یاریزانێك حه‌زده‌كات له‌و پێكهاته‌یه‌دا یاری بكات .
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ڕۆبینهۆ ڕایگه‌یاند كه هیواداره بتوانێت له ڕیزی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه یاری بكات و ببێته یه‌كێك له ئه‌ستێره‌كانی ئه‌و یانه‌یه‌و چه‌ندین نازناوله‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه به‌ده‌ست بهێنێت .
جێ ی باسه به‌رپرسانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به نیازن له وه‌رزی هاتن و چوونی زستانه‌ی یاریزاناندا بۆندێك له‌گه‌ڵ یاریزانی ناوبراو مۆر بكه‌ن و بیهێننه ڕیزی یانه‌كه‌یانه‌وه .
شایه‌نی باسه ڕۆبینهۆی ته‌مه‌ن 25 ساڵ ماوه‌ی سێ وه‌رز له ڕیزی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید یاری كردووه و 96 یاری له خولی ئیسپانی ئه‌نجامداوه و 24 گۆڵیشی تۆمار كردووه ، هه‌روه‌ها وه‌رزی 2008 به‌بڕی 43 ملیۆن یۆرۆ ڕووی كرده ڕیزی یانه‌ی مانچیسته‌رسیتی ئینگلیزیه‌وه و بۆندكه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه وه‌رزی 2012 كۆتایی پێدێت .